781 کوردستان

نیوەی توشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

06:54 - 03/04/2020

"زەمەن" 

تا ئێستا لە سنورى پارێزگاى دهۆک ١٢کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نیوەیان چاکبونەتەوە.


بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، 12کەس لە سنورى پارێزگاى دهۆک توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى دهۆک رایگەیاند، شەش توشبووى سنورەکە بە تەواوەتى چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بەوەش نیوەیان چاکبونەتەوە.

بەپێى ئامارەکان ژمارەى توشبوانی كۆرۆنا لەهەرێم گەیشتوەتە 204 كەس.

دابەشبونی ئامارەكانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەمشێوەیەیە:

سلێمانی: 108 توشبون، 51 چاكبونەوە، مردن 2

هەولێر: 68 توشبون، 11 چاكبونەوە

هەڵەبجە: 16 توشبون

دهۆك: 12 توشبون، 6 چاکبونەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن