708 تەندروستی

خۆت به‌دوور بگره‌ له‌م خواردنانه‌ تا زییان به ددانتان نه‌گات

10:03 - 25/03/2020

"زه‌مه‌ن"

پاك و خاوێن ڕاگرتنی ددانەكان و شوشتنیان بەشێوەیەكی رۆژانە بە فڵچەی تایبەتی، هۆكارە بۆ پاراستنیان لەهەموو جۆرە میكرۆبێكی خراپ و هەركێشەیەكی تر كە زیان بەددانەكانت بگەیەنێت

ئەم خۆراكانە بەشێوەیكی ڕاستەوخۆ زیان بە ددانەكان دەگەیەنن:

1-ئەو خواردنەوانەی كە شەكریان تێدایە : لەگەڵ ئەوەی حەز بۆ خواردنەوەیان لای مرۆڤەكان زیاترە ، بەڵام خواردنەوەی زۆرو بەردەوامی ئەو خواردنەوانە رێژەی ترشەڵۆكی ناو دەم زیاد دەكات .

2-خواردنی شیرینی : ئەم خواردنانە بەرێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە ، بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی شیرینیەكەیان لەسەر زمان دەمێنێتەوە بۆیە زیان دەگەینێت بەددانەكان و ترشەڵۆكی ناو دەم زیاد دەكات .

3-ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی زۆر كاربۆهیدراتیان تێدایە : زۆرێك لە خواردنەكانی وەك (برنج ، مەعكەرۆنی ، بەتاتە) بەڕێژەیەكی زۆر شەكری نەتواوەیان لەناودایەو ڕیّژەی  بەكتریا زیاد دەكەن و زیان بەددانەكان دەگەیەنن .

4-خواردنەوەی چا و قاوە :رێژەی ترشەلۆكی ناو دەم زیاد دەكات و زیان بەمینای ددان دەگەیەنێت ، خواردنەوەیان بەبەردەوامی رەنگی ددان تێك دەدات و رێگر دەبێت لەمانەوە رەنگە سپیە جوانەكەی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن