778 کوردستان

دوو کۆمپانیای خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نرخەکانیان دادەبەزێنن

03:15 - 23/03/2020

"زەمەن"

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەی کە هاوڵاتیانی هەرێمی تێدایە و بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەماڵەوە دەمێننەوە داوایکردبوو نرخی خزمەتوزاری ئینتەرنێت دابەزێندرێت، دوو کۆمپانیاش بەدەم ئەم داواکارییەوە هاتوون.

بەپێی  نووسراوێك، كه‌ واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە‌، ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت كراوه‌، كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هه‌رزانكردنی نرخ و زیادكردنی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.

لەبەرامبەردا کۆمپانیای فاست لینک بڕیار داوە له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه نرخەکانی سەدا 25 دابەزێنیت، هەروەها بەڵێنی داوه خێرایی خزمەتگوزارییەکەی بەرزبکاتەوه.

هەروەها کۆمپانیای نوورتێل-یش وڵامی داواکارییەکەی حکومەتی داوەتەوه و بڕیاری دا له ئەمڕۆوه خێرایی نینتەرنێتەکەی دوو هێنده لێبکات و کوالیتییەکەی بەرزبکاتەوه و خێرایی پاکێجی 39هەزارییەکەی له 15 مێگابیتەوه دەکاته 30 مێگابیت و له پاکێجه 59 هەزارییەکەی خێرایی له 25 مێگابیتەوه دەگەیەنێته 50 مێگابیت.

هەروەها نرخی خزمەتگوزارییەکان له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه سەدا 25 دادەبەزێنیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن