ڤیدیۆ... لەسەر هێنانی تابوتێکی ڕەمزی قاسم سولەیمانی خۆپیشاندەرێک لە ناسرییە کوژرا
03:28 - 05/01/2020
"زەمەن"
یەکێک لەو کەسانەی لە خۆپیشاندەرەکانی شاری ناسرییە بەشدارن هەوڵیدا
تابوتێکی رەمزی قاسم سولەیمانی بهێنێتە ناو خۆپیشاندانەکانەوە، بەلام گرژی
لێکەوتەوە و کەسێک کوژرا.
بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان ئەو کەسە لەکاتی هێنانی تابوتەکەدا ئاڵۆزی لەناو
خۆپیشاندانەکاندا درووستکردووە، هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی
ئەو کەسانەی لە مەیدانەکەدا کۆبوونەتەوە و کەسێک کوژراوە.
کوژرانی قاسم سولەیمانی خۆپیشاندەرانی حێراقی کردە دووبەش و بەشێک لە
خۆپیشاندەران شادیان دەربڕی بۆ کوشتنی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، چونکە پێیان وابوو
هەژموون و دەستێوەردانی ئێران لە عێراق راستەوخۆ پەیوەندی بە قاسم سولەیمانییەوە
هەیە و هەروەها ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران ڕۆڵی هەبووە لە سەرکوتکردنی
خۆپیشاندەرانی عێراق.