479 کوردستان

وێنە... سوپای عێراق وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەی بڵاوکردەوە کە هێرشیکردبووە سەر ئەمریکییەکان

09:28 - 29/12/2019

"زەمەن"

 

دوێنێ بە موشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی کەی وەنی سوپای ئەمریکا لە نزیک شاری کەرکوک و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا، سوپای عێراقیش وێنە و شوێنی هێرشەکە بڵاودەکاتەوە.


فیرقەی ئاڵتوونی لە سوپای عێراق ڕایگەیاندووە "هێرشەکەی سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک لە ڕێگای ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیاوە بووە کە لە پشتەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدرێت و پاشان ئەو شوێنە چۆڵبکەن".

سوپای عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لەگەڵ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا دەستبەسەر چوار موشەکدا گیراوە، کە بڕیاربووە لەهەمان هێرشدا ئاڕاستەی بنکە سەربازییە ئەمریکییەکە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن