1988 کوردستان

لە بارەی نەمانی ئینتەرنێتەوە لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

09:28 - 17/12/2019

"زەمەن"

دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە لە ٧ی مانگی داهاتووەوە بە هۆی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەرەوەردەوە، ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ببڕێت و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕوونکردنەوە دەدات.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە دیجیتاڵ میدیای زەمەنی ڕاگەیاند "لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە کە لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵدا ئینتەرنێت ببڕدرێت و تا ئێستا هیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە".

ڕاشیگەیاند کە بڕینی ئینتەنێت تەنها لە تاقیکردنەوەی وزاری کۆتایی ساڵدا دەبێت و ئەویش لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن