عادل عەبدولمەهدی وەڵامی پەیامەکەی سیستانی دایەوە
01:58 - 09/11/2019
"زەمەن"
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و
ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران، گۆڕانکاری لە وەزارەتەکان دەکەین و موچەی پلەباڵاکان بۆ نیوە کەمدەکەینەوە.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک
وەزیرانی عێراق وەڵامی پەیامەکەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی دایەوە و
ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان دەکەین و
گۆڕانکاری پێویستیش لە وەزارەتەکانی حکومەتدا دەکەین.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چاکسازی لەهەریەکە لە کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەکان و پێدانی پلە وەزیفیەکاندا دەکەین، یاسای کار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا ڕێکدەخەین و جێبەجێی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرکەس و لایەنێک دەستی لە ڕفاندن و
دەستگیرکردنی نایاسایی خۆپیشاندەراندا هەبێت دەدرێتە دادگا و سزا دەدرێت.
دەڵێت، یاسای قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک
جێبەجێدەکەین ، لەپێناو سەلامەتی گەل و دژایەتی هەر گروپ و لایەنێک دەکەین لەدەرەوەی دامەزراوەکانی حکومەت چەک هەڵبگرن.
سەرۆک وەزیران وتیشی، مافی هیچ لایەنێک نیە حکومەت قۆرخ
بکەن و هەندێک گوروپ و لایەنن حکومەت ناچاردەکەن ڕێوشوێنەکان توندتر بکەن.