لە پێنج رۆژدا ٢٣ کەس لە ناو خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون
08:44 - 08/11/2019
"زەمەن"
بە گوێرەى ئامارى کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، لە
ماوەى پێنج رۆژدا، ٢٣ کەس لە ناو خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون.
کۆمسیۆنی
مافی مرۆڤی عێراق ئامارى پێنج رۆژى قوربانییەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى بڵاوکردەوە و راگەیاند، لە رۆژى ٣ تا ٧ى ئەم مانگە،٢٣ کەس لە ناو
خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون و هەزار و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
رۆژى ٢٥ى مانگى رابردوو، خۆپیشاندان لە زۆربەى
پارێزگاکانى عێراق دەستیان پێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامن و سەرەڕاى چەند بڕیارێک
لە لایەن حکومەت و پەرلەمانى عێراقەوە، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی
حکومەت و گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.