هەواڵ

پێنجشەممەی پیرۆز

09:50 - 04/11/2019 156 جار خوێندراوەتەوە

ویلیام بلەیک
لە ئینگلیزییەوە: عەبدولخالق یەعقووبی



ئایا ئەوەیە ئەو شتە پیرۆزەی بایی بینین بێت
لە وڵاتێکدا کە خێری فراوانە و سامانی زۆر.
لە کاتێکدا مناڵانی رەشوڕووتن،
زگێک تێر و زگێک برسی
 بە نانەڕەقەی دەستی ساردی بەرتیلخۆر؟
ئایا ئەم هاوارە لەرزۆکە سترانە؟
ئایا دەشێ ئەم هاوارە ببێتە ئاوازی شادی؟
بەم هەموو منداڵە هەژار و داماوە؟
بەڵێ، ئێرە وڵاتێکە پڕ لە نەداری و نادادی!
بەڵێ، خۆری ئەوان هەرگیزاوهەرگیز هەڵنایەت.
بەڵێ، کێلگەی ئەوان وشک و روو لە گڤەگڤی بایە.
رێگایان رژد و ئەستەم و دڕووڕێژە،
بەڵێ، ئێرە وڵاتێکە زستانی هەتاهەتایە.
ئەو وڵاتەی هەتاوی هەموو کاتێ بدرەوشێتەوە،
ئەو وڵاتەی بارانی چرکە بە چرکە داببارێ:
مناڵانی هەرگیز برسی ناچنەوە ماڵ،
ئارامی بەهۆی هەژاری لە گیانی مرۆ ناتارێ.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن