ترەمپ هەڕەشەى ڕوخاندنی ئابوری توركیا ده‌كات
07:47 - 07/10/2019
"زەمەن"
دۆناڵد تره‌مپ، رايدەگەیەنێت: ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌نگاوێك له
"ده‌ره‌وه‌ی سنوور" له‌ناو خاكی سووریا بنێت "ئابووری توركیا له‌ناو
ده‌بات و وێرانى ده‌كات".
دۆناڵد تره‌مپى سەرۆکى ئەمریکا لە دوو تویتی جیاوازدا له پەڕەى
تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند: "هه‌روه‌ك پێشتریش جه‌ختم
كردووه‌ته‌وه، جارێكی دیكه بۆ به‌بیرهێنانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر
هه‌نگاوێكی توركیا بۆ به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌ی بۆی دیاریكراوه، به لێهاتوویه
بێوێنه‌ییه‌كه‌م ئابووری توركیا ده‌ڕووخێنم، وه‌ك چۆن پێشتریش كردوومه".
راشیگەیاند: پێویسته توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئاگاداری داعشه به‌ندكراوه‌كان
بن، وه‌ك پێشتر ئه‌مه‌ریكاش ئه‌م كاره‌ی به زیاده‌وه كردووه و وێڕای ده‌ستگیركردنی
چه‌كدارانی داعش، ئاگاداری چه‌كداره به‌ندكراوه‌كانی داعش به خێزانه‌كانیشیانه‌وه
بووه.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێینەدەرەوە کە کۆتایی نییە و کورد بەرامبەر چەک و پارە شەڕی بۆ کردووین."