ئەو سەرۆکەی هەموو پۆستەکانی تا لوتکە تاقیکردەوە
08:37 - 03/10/2019
"زه‌مه‌ن"
دواجار ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو پیاوێک که نزیکه‌ی ٥٠ ساڵ لەسه‌ر سته‌یجی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا و دنیادابوو، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جاک شیراک که ناوێکی ناسراوه، له لاوی‌دا یاریزانی ڕه‌گبی بووە، دواتر زانسته سیاسییه‌کانی له پاریس خوێند‌و وه‌کو کۆمۆنیستێک هاته ناو بواری سیاسه‌ته‌وه.
ئه‌وکاته‌ی شارڵ دیگۆل وه‌کو پاڵه‌وانی هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی فه‌ڕه‌نسا دوای جه‌نگ سه‌یر ده‌کرا، ئه‌و لاوێک بوو تازه ده‌ستی ده‌کرد به سیاسه‌ت و وه‌کو زۆربه‌ی لاوانی نه‌وه‌ی خۆی سه‌رسامبوون به دیگۆڵ و دیگۆڵیزم.
له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاوه وه‌کو که‌سێکی سەنگین ده‌رکه‌وت، ساڵی ١٩٧٢ بوو به وه‌زیری کشتوکاڵ و ساڵی ١٩٧٤ بوو به وه‌زیری ناوخۆ. ماوه‌یه‌کی زۆر له‌نێوان ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٩٥دا سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس بوو. ساڵی ١٩٨٦ تاکو ١٩٨٨ سه‌رۆکوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بوو ئه‌وکاته‌ی که فرانسۆ میتران سه‌رۆکی وڵات بوو.
ساڵی ١٩٩٥ هاته ناو ڕکابه‌ری سه‌رۆکایه‌تی وڵات و توانی به ڕێژه‌ی ٥٢٪ له لیۆنێل جۆسپینی سۆشیالیستی بباته‌وەو ببێته سه‌رۆکی وڵات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌که‌ی به‌رز نه‌بوو، به‌ڵام لەماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا توانی خۆشه‌ویستی هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی بۆ خۆی به‌ده‌ست مسۆگەر بکات به راده‌یه‌ک که له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٢ له به‌رامبه‌ر جان ماری لۆپینی راستڕه‌ودا به ڕێژه‌ی ٨٢٪ جارێکی تر به سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له ماوه‌ی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا ڕیفراندۆمێکی سازکرد که تیایدا ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له ٧ ساڵه‌وه که‌مکرده‌وه بۆ ٥ ساڵ.
به‌ڵام ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئیتر خۆشه‌ویستی خه‌ڵک که‌مبووەوە بۆی‌و ورده ورده بێزرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی میدیا به به‌رده‌وامی ده‌یکوتا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی پاریس‌دا تێوەگلاوە لەگه‌نده‌ڵییەوه.
شیراک به یه‌کێک له سیاسه‌تکاره دیاره پرۆ- ئه‌وروپیه‌کان ده‌ناسرێت و له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌وروپای به‌ڕه‌و دراوێکی یه‌کگرتوو که یۆرۆ بوو ئاراسته کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن وتی “شیراک پیاوێکی مەزنی فه‌ره‌نسی بوو. ئێمه‌ی فه‌ڕه‌نسی سیاسه‌تکارێکمان له‌ده‌ستچوو، که هێنده‌ی ئه‌و ئێمه‌ی خۆش ده‌ویست ئێـمه‌ش خۆشمان ده‌ویست. ئێمه له‌گه‌ڵ ئایدیاکانی بووبین یان نا، به‌ڵام هه‌موومان خۆمان له‌ودا بینیوه‌ته‌وه که ئێمه‌ی یه‌کخستووه”. ماکرۆن وتیشی.
شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕووناکیه‌کانی بورجی ئیفڵ دوو سەعات پێشتر له وه‌ختی خۆیان کوژێنرانه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ جاک شیراک که ساڵانێکی زۆر سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس بووه.
شیراک یه‌کێک بوو له لایه‌نگره سه‌رسه‌خته‌کانی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئه‌وروپاو زۆر هه‌وڵی ده‌دا ئه‌وروپا یه‌کده‌ست و یه‌کبه‌ها رووبه‌رووی ئاڵنگاریه‌کانی جیهان ببێته‌وه. تاکو مرد دڵسۆز بۆ به‌ها فه‌ره‌نسی و به‌ها ئه‌وروپیه‌کانی سیاسه‌تکردن مایه‌وه. سه‌رۆکی کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا وتی “ئێمه هه‌ر سیاسه‌تکارێکی مه‌زنمان له‌ده‌ست نه‌چوو، به‌ڵکو هاوڕێیه‌کی مه‌زنیشمان له‌ده‌ستچوو”. ئه‌نجیلا مێرکڵ وتی: ‘زۆر خه‌مناکه. هاوه‌ڵ و هاوڕێیه‌کی نایاب بوو.’ وته‌کانی سارکۆزی زۆر هه‌ستبزوێن بوو کاتێک وتی: ‘ئه‌مڕۆ به‌شێکی ژیانم دیار نه‌ما. ئه‌و دڵسۆزێکی فه‌ڕه‌نسی بوو به به‌ها جیهانییه‌کانه‌وه.’ پوتین وه‌کو ‘حه‌کیم و دووربین’ ناوی هێنا.
لەماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا لایه‌نگری به‌هێزکردن و فراوانکردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا بوو؛ هه‌ڵمه‌تی لێبڕاوانه‌ی کرد بۆ ده‌ستووری یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵام ده‌ستووره‌که له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسیه‌کانه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به هه‌ڵوێستی دژی شه‌ڕی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ ناسرابوو کاتێک وتی: ‘ئه‌مه کابووسه. جه‌نگ هه‌میشه دواهه‌مین چاره‌سه‌ره. جه‌نگ هه‌میشه به‌ڵگه‌ی شکسته.’ له ڕاستیدا به دۆستی سه‌دامیش ناسرابوو، چیرۆکی ماسیخواردنی سه‌دام و شیراک چیرۆکێکی زانراوه؛ کاتێک سه‌دام له به‌غداوه ماسی و داری ماسی برژاندن و چێشتلێنه‌رێک له‌گه‌ڵ خۆی به فڕۆکه ده‌بات بۆ پاریس بۆ ئه‌وه‌ی شیراک تامی مه‌سگوفی عێراقی بکات. له‌سه‌ر ئاستی ئایدیۆلۆژی هه‌ندێک که‌س پێیان ده‌وت ‘حه‌ربای سیاسی’ و هه‌ندێکی تر پێیان ده‌گوت ‘بلدۆزه‌ر’ به‌ڵام ئه‌و له راستیدا توانیبووی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پدا هه‌بوو پڕ بکاته‌وه.
له هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ڵێنی کۆمه‌ڵێک ڕیفۆرمی دا، دیارترینیان که جێبه‌جێی کرد که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵات بوو، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سەربازیی زۆرە ملێ.. تجنید اجباری.
ئه‌م تاقانه‌یه‌ی دایک و باوک، ساڵی ١٩٣٢ له باوکێکی به‌ڕێوه‌به‌ری بانک و دایکێک که ژنی ماڵه‌وه بوو له‌دایکبوو. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که له سه‌رۆکایه‌تی وڵات نه‌ما ڕۆژبه‌ڕۆژ بارودۆخی ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو تاکو ٢٦ی مانگی سێپته‌مبه‌ر له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.