346وتار

شینی' دوای چلەی ئیمام حسین !

9/17/2022 12:14:00 PM
د. ئیبراهیم محەمەد

عێراق لەئاستێکدایە ئاسان نیە چاوەڕوانی پێشهاتێکی دیاری کراوبکەیت.

‎بەردەوام قەیرانەکان قوڵتردەبنەوە و کلیلی چارەسەرەکان لەدەستی سەدرییەکاندا ماوەتەوەو ئەوانیش ئاسان نیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. تا ئێستا هەر پێشنیار و پرۆژەیەک ئەگەر بەلای سەدردا نەڕوات  سەرکەوتوو نابێت.

ئیتاریەکان و ئەوانیتریش باش ئەمەدەزانن بە ئەمریکاو ئێرانیشەوە.

‎جموجوڵی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ دەست پێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان وهەڵبژاردنی جێگری یەکەمی حەلبوسی گەرم وگوڕ بوە وپێدەچێت ئیتارییەکان سازش لەسەر محمد شیاع سودانی بکەن بەڵام بەهیچ شێوازێک بە کازمی ڕازی نابن بۆیە ئیتارییەکان چاویان لە ئۆکەیەکی سەدرە تا سودانی بگۆڕن بەدڵخوازێکی سەدر کە لە هەمان کاتدا ئیتاریش بێت. بۆ ئەمەش دوای چلەی ماتەمینی هەوڵی سەردانی سەدر لەئارادایەو ملی ڕێی حەنانە دەگرنەبەر ئەگەر سەدر ڕازی بێت بە وسەردانە.

‎پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەگەر ئەو پۆستانە بەوشێوازە قسەوباسی لێوە بکرێت ئەی چی لە سەرکۆمار دەکرێت؟

‎هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ گەیشتن بە بەدیلی دکتۆر بەرهەم مومکنە بەڵام بێ باجدان نابێت بۆ سەر ئاستی ناوخۆ و قوڵبوونەوەی گرفتەکان. بوونی دکتۆر لەتیف ڕەشید و مانەوەی وەک کاندید بۆ دکتۆر بەرهەم وەک گورگەکەی هەیاسی خاسە و بۆ یەکێتیش پیاڵە ژەهرەکەی امام خومەینیە. بۆیە یارییەکە ئێستا گەرمتردەبێت و یەکلایی کردنەوەی ململانێکان نزیکتر دەبێتەوە.

‎ئەگەری دەرکەوتنی ئاسۆی چارەسەری کێشەی شیعەکان پاڵنەری سەرەکیە بۆ گەرم و گوڕ بوونی ململانێی ڕێگای کۆشکی سەلام ، چونکە ئەوان چاوەرێی کورد ناکەن بۆ بەردەوامی دانیان بەوکێشەیەو بۆ کوردیش ناکرێت وەک شیعە پرۆسەی سیاسی پەک بخات. بۆیە بەناچاری دەبێت ڕێگایەک بەڕێکەوتن یان بێ ڕێکەوتن لەسەر کۆشکی سەلام بگیرێتەبەر . لەهەر حاڵەتێکدابێت بێ دوکەڵ نابێت.

‎بۆیە چاوەروانین بزانین لەدوایی چلەی امام حسین شینی کێ گەرم دەبێت!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن