سەبارەت بە دۆخی دەستوری پێشمەرگە
6/20/2026 10:38:00 AM
د.لەتیف شێخ مستەفا
زۆر جار لێرەو لەوێ هەندێک قسە یان لێدوان لەسەر پێشمەرگە دەبیستین و دەڵێن پێشمەرگە هێزێکی دەستوریەو لە دەستوری عیراقدا باس کراوە هەیە دەڵێت لە پێشەکیدا باس کراوە هەشە دەڵێت لە مادەی ۱۲۱ برگەی پێنجەمدا، بەلام لە راستیدا لە هیچ جیگایەکی دەستوردا باسی پیشمەرگە نەکراوە وەک هیزێکی بەرگری نە لە پێشەکی نە لە مەتنی دەستورەکەدا.
ئەوانەی دەڵێن کە پیشمەرکە لە مادەی ۱۲۱ برگەی پێنجەمدا باسکراوە وەک پاسەوانی هەرێم لە راستیدا یان بڕگەکەیان نەخوێندۆتەوە یان خوێندویانەتەوەو تێی نەگەیشتوون یان دڵی خۆیانی پێ خۆش دەکەن چونکە مادەی ۱۲۱ برگەی پینجەم پاسەوانی هەرێمی وەک هیزی ئاسایشی ناوخۆ ناساندوە نەک وەک هیزی بەرگری.
بڕگەی پێنجەم دەڵیت ( حکومەتی هەرێم تایبەتمەندە یان دەسەلاتی هەیە هەر شتیک کە پیویست بێت بۆ بەرێوەبردنی هەرێم ،وە بە شێوەیەکی تایبەت دروست کردن و ڕیکخستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم وەک پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم)کەواتە لە روی دەستوریەوە پاسەوانی هەرێم)
ئەگەر وایدا بنێین مەبەستیان لە پاسەوانی هەریم پێشمەرگەیە، ئەوە هیزی بەرگری نیەو هیزی ئاسایشی ناوخۆیە ئەویش بە مەرجێک هیزی فەرمی سەر بە حکومەتی هەرێم بێت نەک وەک ئەوەی هەیە سەر بە حیزب بیت،چونکە ئەگەر دەستور باسیشی بکردایەو بە هیزی بەرگریش بیناساندایە هەر ئەمەی کە ئیستا هەیە نەدەگرتەوە.
بەڵام ئەگەر چاوپۆشی لە دەستوریش بکەین بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە هیزی پیشمەرگەی راستەقینە لای کورد رەمزیەتی خۆی هەیە ودەتوانین بە مافیکی سەرو دەستوری دابنێین ئەوا هەرئەم هیزی پیشمەرگە حیزبەیەی ئەمڕۆ ناگرێتەوەکە ۲٠ ساڵە خەلکی کوردستان و دۆستەکانی کوردیش داوای یەک پێ گرتنی دەکەن بەلام بێ سود بوە
بۆیە کاتیک دۆستیکی وەک عەمارحەکیم دەلیت پیشمەرگە هیزیکی نیزامیە بەلام دەبیت یەکی پێ بگیرێ و بکریت بە نیزامئ نەک وەک ئەوەی کەئیستا هەیە هەمووحیزبیک و تەنانەت کەسیش هیزی خۆیان هەیە ئەوە پێشمەرگە نیەو میلیشیایەو لەگەل حەشد جیاوازی نیە راست دەکات وە بازدانیشە بەسەر ئەوواقیعە دەستوریەدا جا نازانم نایزانیت یان دەیزانیت و بەلام لە دلسۆزی خۆیەوە وا دەلیت.
بۆیە بەراستی دەبێ ئیتر ئەو هیزە بکریت بە یەک هیزی یەکگرتوی نیزامی سەر بە وەزارەتی پیشمەرگە وە چیتر پیویست ناکات حیزب هیزی چەکدار و میلیشیای هەبیت.
وە پیویستیس ناکات وەزیری پیشمەرگەو سەرۆکی ئەرکان و فەماندەی یەکە سەربازیەکان سەر بە حیزب بن ،دەبی ئیتر کەسی سەربازی پیشەیی و بێلایەن بن وەک ئەوەی کەلەدەستوری عیراقدا باس کراوەکە نابیت ئەفسەرو کارمەندانی هیزەکانی بەرگری حیزبی بن و سیاسەت بکەن و نابیت هیچ حیزبیک میلیشیاو هیزی چەکداری هەبیت.
چونکە ئەگەر سەر بە حیزب بن ئیتر پیناسی میلیشیا وهیزو چەکی دەرەوەی دەولەت دەیانگریتەوە دەبێ قەدەغە بکرین
بۆیە دەبیت هەموومان بە تایبەتی ئەو حیزبانەی هیزی چەکداریان نیە بەبێ شەرم و ترس داوا لە تۆم باراک بکەن کە ئەوەی بەسەر حەشدی شەعبیدا داوای دەکات پیادە بکریت کە چەکەکانیان بخریتە ناو چوارچیوەی وەزارەتی بەرگریەوە بە هەمان شیوە پیشمەرگەش بگریتەوەوبکریت بەیەک هیزو سەر بە وەزارەتی پیشمەرگە بیت چونکە ئەگەر وایان لێ نەکریت لە ململانێ سیاسیەکاندا بەکاردەهینرین وەک چەندین ساڵە بەکارهینراون بە تایبەتی بۆ دەنگدان.
چونکە حیزبەکان پیویستیان بە هیزی پیشمەرگە نیە بۆ شەر و تازە لەبەر بەرژەوەندیەکانیان شەر ناکەنەوە بۆ خۆ سەپاندنیشیان نیە چونکە ئەوان بە هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خۆیان سەپاندوەو دەسەپێنن .
کەواتە دەبی هەمومان بەیەک دەنگ داوا بکەین کە فشارەکانی تۆم باراک پیشمەرگەش بگریتەوەو لە چوارچیوەی وەزارەتی پیشمەرگەیەکی بێلایەن و پرۆفیشناڵی سەربازیدا ریک بخرین و چیتر هیزی چەکداری حیزبی و نافەرمی نەمینیت و هیچ بیانویەک نەماوەتەوە
کوردایەتی راستەقینەی حیزبەکان ئەوانەی میلیشیاو هیزی چەکداریان هەیە ،لیرەدا دەردەکەویت کە تا چەند ئامادەن دەست بەرداری هیزی چەکدراو میلیشیای حیزبەکانیان ببن،نەک قسەو دروشمی قەبەو زلی کوردایەتی بێ ناوەرۆک