495وتار

دوبارە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی خانەنشینی

1/21/2020 9:25:00 PM
د.لەتیف شێخ مستەفا



پارەی موچەی خانەنشینی بریتیە لە پارەی بڕدراوی موچەی فەرمانبەرخۆی بۆی کۆدەکرێتەوەو کۆتایی خزمەتەکەی مانگانە دەیدرێتەوە ،کۆی داھاتی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران بریتیەلە کۆی بڕداروی مانگانەی ھەموو خانەنشینان خۆیان.

١- بۆیە بڕینەوەی خانەنشینی بۆ کەسێک کە شایستە نەبێت وەک ئەوە وایە کۆمەڵێک خەڵک سولفە بکەن و ھەر مانگەی بدرێت بە یەکێکیان ،بەڵام کەسێکی غەریب کە بەشداری نەکردوە بێت و بڵێ من بەشی خۆم دەوێت لەو سولفەیەی ئێوە.

٢- ڕەت کردنەوەی خانەنشینیش بۆ کەسی شایستە وەک ئەوە وایە کەسێک لەگەڵ چەند کەسێکی تر سولفە بکات وھەموو قیستەکانی خۆشی بدات بەڵام دوایی بڵێ من بڕە پارەکەم ناوێت


٣-بۆیە تکایە شتەکان وەک خۆی لێ بکەنەوە،دەست بەردار بون لەموچەی خانەنشینی شایستە جائیز نیە ئەگەر فەرمانبەر خۆشی بیەوێ چونکە تەنھا ھەقی خۆی نیەو ھەقی ماڵ و مناڵو میراتگرەکانیشیەتی و یاسای وڵاتان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێ و جائیز نیە موچەی خانەنشینی وازی لێ بھێنرێ


٤- لەجیاتی ئەوە موچەی بالا کەم بکەنەوەو ئەوەی مەرجی تەمەن و ساڵانی خزمەتی فیعلی ولێبڕینی فیعلی خانەنشینی نەبێ موچەی خانەنشینی نابێ بدرێتێ


ئەوکات ئەو پەرلەمانتارە یان وەزیرە یان پلە تایبەتەی مەرجی تێدا نیە دەتوانێ بگەڕێتەوە پیشەی پێشوی ئەگەر فەرمانبەر بوو ،ئەگەر فەرمانبەریش نەبوو بڕێک پارەی پێ دەدرێ بەناوی مکافەئەی کۆتایی خزمەت ھێندەی ئەوەی مانگانە لێی بڕاوەو بۆی کۆکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن