ئەزمەی ئەخلاق
12/11/2019 6:41:00 PM
د.لەتیف شێخ مستەفا
بەناھەق و لەتەمەنێکی گەنجیدا خانەنشین بوە چەندین ساڵیشە شەش ملیۆن دینارو نیو لەسەر حیسابی خەڵک وەردەگرێ بێ ئەوەی خزمەتێکی ئەو تۆشی ھەبێ ،ئێستا لەبەر ئەوەی لە تێپەڕینی یاسای چاکسازیەکە زەرەر مەند دەبێ و موچەی خانەنشینیەکەی دەبێ بە نیوەی ئەوەی ئێستا وەری دەگرێت لە کاتێکدا خەڵکی تر بەھەمان شەھادەی ئەو بە خزمەتی ٣٥ ساڵ ناگاتە ٢ ملێۆن دینار ، دێت و بەناوی ئەکادیمی بونەوە زانیاری ھەڵە لەسەر یاساکە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕای گشتی چەواشە بکات و فەرمانبەران وا تێ دەگەیەنێ کە دژی یاساکە بوەستنەوە،
لەسەر ئەو زانیاریەھەڵەو چەواشەکاریانە
کۆمەڵێک فەرمانبەر بەنامەو بە تەلەفۆن ئەمڕۆ پەیوەندیان پێوە کردوم دەڵێن ڕاستە دەرماڵەی شەھادە نامێنی یان کەمدەکرێتەوە ؟
بەوانیش و بەخەڵکی تریش دەڵێم نەخەیر ئەو دەرماڵانەی لە مادەی دوەمی پڕۆژە یاساکەدا باسکراون و لە خوارەوە وێنەیەکیم داناوە ، دەرماڵەی شەھادەن بۆ خانەنشینەكان و پەیوەندی بە فەرمانبەری دەوامەوە نیە ،ڕێک وەک ئەوەی عێراقی لێکراوە