749وتار

کێشەکانی خەڵک و لابردنی پاشەکەوتی موچە و چارەسەرەکەی مەلای مەشهورە

4/9/2019 10:09:00 AM
د.لەتیف شێخ مستەفا

د.لەتیف شێخ مستەفا
ڕۆژێک پیاوێک سکاڵای حاڵی خۆی لای مەلای مەشهورە دەکات و دەڵێت : ژیانم زۆر خراپە خۆم و ژنەکەم وشەش مناڵ و دایکم و خەسوم لەیەک ژوردا دەژین و ژیانمان نیە چی بکەم باشە .


مەلاش پێی دەڵێ بڕۆ گوێدرێژێک بکڕەو لە ژورەکەدا لەگەڵ خۆتان ڕایگرە و دوای دوو ڕۆژی تر وەرەوە بۆ لام ،دوای دوو ڕۆژەکە دەچێتەوە مەلا لێی دەپرسێ وەزعتان چۆنە ئیستا؟ پیاوەکە دەڵێت هەر زۆر خراپتر بووە، دەڵێ باشە بڕۆ مەڕێکیش بکڕەو هەر لەژورکە لەگەڵ خۆتان ڕایبگرە و دوو ڕۆژی تر وەرەوە، دوای دوو ڕۆژی تر ئەچێتەوە ئەڵێ ئیستا چۆنن ئەڵێ ژیانمان بۆتە جەهەننەم ، ئەڵی باشە بڕۆ مریشکێکیش بکڕەو لە ژورەکە ئەویش بەخێو کە لەگەڵ خۆتان و دوای دوو ڕۆژی تر وەرەوە ،کابرا دوای دوو ڕۆژی تر دێتەوە دەڵێ ژیانم نەماوە چی بکەم.


مەلاش پێی دەڵێ بڕۆ گوێدرێژەکە بفرۆشەو وەرەوە بۆلام پیاوەکەش ئەیفرۆشێ و دێتەوە بۆ لای، دەڵێ ئیستا چۆنن پیاوەکەش دەڵێ تۆزیک باشترین ،بەڵام ژیانمان هەر ناخۆشە دەلێ باشە بڕۆ مەڕەکەش بفرۆشە ،ئینجا لێی دەپرسێتەوە ئەویش دەڵێ زۆر باشترین لەجاران ،مەلا دەڵێ دەبڕۆ ئینجا مریشکەکەش بفرۆشەو وەرە،ئینجا لێی دەپرسێتەوە ،کابرا دەڵێت  مەلا گیان نازانم چۆن سوپاست بکەم بەڕاستی ئیستا وەزعمان زۆر باشە و هیچ عەیبمان نییە.


کێشەکانی  خەڵکی کوردستانیش لەگەندەڵی ونەبوونی ناعەدالەتی و نەبونی یاساو دەست بەسەرداگرتنی موڵکی  گشتی ودەست درێژی کردنە سەر خەڵک و بازرگانی  نەوت و دەرمان و قۆرخ کردنی بازاڕەوە کە کوردستانیان لەخەڵکەکەی کردبوە جەهننەم بەلابردنی پاشەکەوت  هەمویان  پێ لەبیر کردن و زۆر  سوپاس گوزاریشن و عەیبیان نەماوە .


ئەوە پێی دەڵێن ئیدارەدانی سیاسەت، کێشەی تر دروست بکە باخەڵک کێشەکانی خۆی بیر بچێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن