شتێک نیە بەناوی ڕەت کردنەوەی خانەنشینی یان قبوڵکردنی
1/19/2020 11:16:00 PM
د.لەتیف شێخ مستەفا
لەم وڵاتە ھەموو
شتێک تێک چوە و لەجێی خۆیدا نەماوە و موزایەدەی کوتلەو پەرلەمانتاران و کاری نایاسایی
حوکمەتیش لە ڕابردوو ھەموو شتێکی شێوندوە و سەری لەخەڵک تێکداوە.
لەواقیعدا موچەی
خانەنشینی پارەی فەرمانبەر خۆیەتی و مانگانە بڕێکی لێ دەبڕدرێ و بۆی کۆدەکرێتەوە
تا تەمەنی دەگاتە تەمەنی خانەنشینی لەکۆتایی
خزمەتەکەی دەیدرێتەوە .
بەگوێرەی ساڵانی
خزمەتی و بڕی بڕینی مانگانە لەمووچەکەی بڕی
موچەیخانەنشینیەکەی دیاری دەکرێت.واتە تا زۆرت لێببڕابێت بەھۆی زۆری ساڵانی خزمەت
و بڕی موچەکەت خانەنشینیەکەت زیاد دەکات پێچەوانەکەشی ڕاستە،واتە کۆی سەرمایەی
سندوقی خانەنشینی « کە پێویستە سندوقێکی سەربەخۆ بێت و حوکمەت نەتوانێ دەستی بۆ
ببات » بریتیە لەکۆی پارەی بڕدراو لەموچەی ھەموو فەرمانبەران وئەگەر بەشی نەکرد
حوکمەتیش بەبڕێک لە بودجەی گشتی بەشداریدەکات.
ئەوەی حوکمەت لەچەند
ساڵی ڕابردوو کردویەتی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەی تایبەتی خانەنشین کردوە بە موچەیەکی
بەرز بە خزمەتی چوار ساڵ یان کەمتر ، جاری واھەبوە ساڵێك یان دوساڵ خزمەتی ھەبوە،یان خزمەتی ھەر نەبوە ئەمڕۆ
دامەزراوە سبەینێ خانەنشین کراوە بەموچەیەکی بەرز ،لە ڕاستیدا ئەوەی لەڕابردودا
حوکمەت کردویەتی پارەی بڕدراوی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی شەرعی خۆیان بردویەتی وتەرخانی
کردوە بۆ کەسانێک کە ھیچ مافێکیان بەسەر ئەو پارەوە نیە ،واتە حوکمەت پارەی بڕدراوی
فەرمانبەری دزیوە و داویەتی بە کەسانێک کە
مافیان پێوە نیە واتە پیاوەتی بەسەرئاوی حەمامی خەڵکەوە کردوە.
بۆیە پێویستە تەنھا
ئەوانە خانەنشین بکرێن کە خزمەت و تەمەنی یاساییان ھەیە و بڕەکەش بەگوێرەی بڕینەکە
بەگوێرەی ژمارەی ساڵەكانی برین یان خزمەت بۆی دیاری دەکرێ ، ئەوە نەک ھەر شەرعیە بەلکو ھەر جائیز نیەو نابێ
تەنازولی لێ بکرێ چونکە ھەقی خۆیەتی ،ھەقی جوھدو ئیشی چەندساڵەی خۆیەتی وبۆی کۆکراوەتەوە،وەھەروەھا
مافی وەرەسەکەشیەتی و دەبێتە بەشێک لەمیراتیشو میراتگرەکانیش مافی خۆیانە سودی لێ
وەربگرن.
بەڵام ئەوانەی
خزمەتیان نیە یان کەمە ونەگەیشتۆتە ئاستی خانەنشینی ئەوانە پێیان حەرامەو نابی بیاندرێتێ
چونکە پارەی بڕاوی خەلکی تریان دەدرێتێ ،ئەوانە دەشێ بڕێک پارەیان بدرێتێ کە پێی دەڵێن
مکافەئەی کۆتایی خزمەت کە نابێ زیاتر بێ لەکۆی ئەو بڕانەی لەموچەکەی مانگانە بەناوی
خانەنشینی بڕدراوە زیاتر بێ،واتە تەنھا ئەوەی خۆی کە لێی بڕدراوە دەیدرێتەوە نەک زیاتر
چونکە ھی خەلکی ترە.
بۆ ئەوەش عەدالەت
دروست ببێ لە نێوان موچەی باڵاو موچەی نزم دەبێ خودی موچەی باڵا کەم بکرێتەوە نەک
موچەی خانەنشینیەکەیان،ئەگەر موچەی باڵا کەمکرایەوە ئەوکات موچەی خانەنشینشیان کەمدەبێتەوە
و تەنھا ئەوەندە وەردەگرن کە شایستەن