821وتار

ئەوکاتە تۆ ڕوخاوی کە مۆڕاڵت لە دەستدا !!

6/18/2019 3:07:00 PM
گەیلان شێخ عومەر

گەورەیی و گرینگی سیفەتی مۆڕاڵ لەوەدایە بۆ مرڤەکان، هەموو کەس نیەتی .


کەسی وامان بینیوە کاتێک مۆڕاڵی سیاسی لەدەستداوە بە ڕاشکاوی گوتویەتی ئیتر لێرەوە کاری من بە کۆتا گەیشت ، نەیویستوە دڕۆ لەگەل خەڵکەکەی خۆیدا بکات .


بزوتنەوەی گۆڕان دەرفەتی زێرینی بە کۆمەڵێک کەس دا تاکو وەک کارێکتەرێکی حکومی یان پەرلەمانی دەربکەون ، جا ئەو دەرفەتدانە بە هۆی خراپی فلتر بوو ، یان ویستی هەڵێک بداتە کۆمەڵێک لە کور و کچی ئەم هەرێمە خۆیان لە ڕووی سیاسی و ئیداریەوە بۆ خەباتێکی مەدەنی سەخت پێبگەیێنن .


ئاسایە بۆ ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان کە دە ساڵە لە سەر حیسابی قوتی منداڵەکانی خۆی بەردەوامی بە کاری رێکخراوەی و حیزبی دەدات ، ئەمرۆ بڵێت ئیتر پێمناکرێت یا خود  چیتر باوەڕم بە بزوتنەوەی گۆڕان نیە چونکە هیچ ژیان و گوزەرانم نەک هەر پێشوەچونی بەخۆیەوە نەبینیوە بەڵکو شەرمەزاری ماڵ و قەرزدای دەوروبەریش بووم !!!


بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە کردەوەو گوفتاری پۆلێک لەو کور و کچانەیە کە بزوتنەوەی گۆڕان بو بە سەرچاوەی ژیانێکی خۆش و خاوێن بۆیان کەچی لە ناکاو زۆر بێ  شەرمانە دەڵێن باوەڕمان بە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان نەماوە !!!


یەکەم : ئەگەر ئێوەش لە بیرخۆتانی ببەنەوە، خەڵک باش لە بیریەتی و دەزانێت ئەگەر نەفەسی کاک نەوشێروان نەبوایە تاکو ئێستاش هەر دەبا لە ژورەکانی مەڵبەند و لق کاری پۆستەچیەتیتان کردبایە !!


دوەم: ئازادن دەست بەرداری گۆڕان بن ، بەڵام شەرمەزاریە هێشتا ئەرکی پۆستی فەرمی حزبی و پەرلەمانی و حکومیت تەواو نەبوە کە بزوتنەوەی گۆڕان پێیداویت، بە ئیمتیازێکی مادی و بەدزیەوە خۆت فرۆشتۆتە پارتی یان یەکێتی واش بیردەکەیتەوە کە زیرەکیت کردوە !!!


لە گۆڕان هەر گەڕێ ، بەڵام ئەم جۆرە کردەوەیەت خۆت و منداڵەکانیشت فێری ژیانێکی خراپ دەکات !!!


من ئەگەر ئەندامێکی پارتی بم ، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دزی وەک ئێوە خۆی بفرۆشێتە حیزبەکەم هەر بە کەم سەیری دەکەم !!!

 

دڵنیاش بن لە ناو ریزەکانی پارتی و یەکێتی خەڵکی بە دەمار زۆرە کە بە سوکتر لە سوک سەیرتان دەکات .


هەوڵبدەن بۆ کار و شوێنی تازەتان پێگەی مۆڕاڵتان بە هێزبکەن تا لە ڕوخاوی کەلاوەی دەروون ڕزگارتان بێت .

تێبینی: مۆڕاڵ ڕەوشت نیە ، بەڵکو ورەیە  (معنویات، روحیە ).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن