570وتار

(نەوشیروانی بت شکێن )

6/4/2019 6:03:00 PM
گەیلان شێخ عومەر

 

 

 نەوشیروان مستەفا دوای زیاتر لە چل ساڵ خەباتی سیاسی و سەربازی و فکری لە پێناو ئازادیی نیشتیمان و وشیارکردنەوەی خەڵک دواجار گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دەبێ جارێکیتر دەست بکاتەوە بە شکاندنی شکۆی ئەو بەرپرسە حیزبیانەی کەبە بیانوی شەرعیەتی شۆرشگێریەوە باڵادەستبونی خۆیان بەسەر هەموو کایەکانی ژیاندا سەپاندوە لەو هەرێمە و خۆیان بەخاوەنی هەر هەموو شتێک دەزان جگە لەو بەدبەختی و نەهامەتیە نەبێت کە بە دیاری بەخەڵکیان بەخشیوە .

هەربۆیە نەوشیروان مستەفا بە پێچەوانەی ئیبراهیمی باپیرە گەورەی خۆی ، ئەو ساڵی ۲٠٠۹ یەکەم چەکوشی دەستی گرتە بتە هەرە گەورەکانی هەرێم و شۆکۆی وردوخاشکراوی ڕژاندە ژێر پێی دایکە شەهید و هەژارانی نیشتیمانەکەی ئەو ترسی لەوە هەبوو لەدوای خۆی کەسانێکی زۆر لەو نیشتیمانە باوەڕبەو بتانە بکەن کە ئەوان تەنها فریاد رەسی خەڵک و نیشتیمانن هەر ئەوان شیاوی سەربۆ دانواندنن.

 

ئەگەرچی شکاندنی شکۆی بتە ناوخۆکان بۆ خەڵکانێک تابڵی قورس وئەستەم بوو بەڵام لای نەشیروان مستەفا کارێکی هێندە گران نەبوو چونکە ئەو لەبنەرەتدا شارەزای ماهیەت و پێکهاتەی ئەو بتانەبوو باش دەیناسین کە ئەوان جگە لە شێرەبەفرینەی ناوەرۆک خاڵی هیچیتر نین.

 

لە ئێستادا نەوشیروان مستەفا لای یارو نەیار بە رابەری رەوتی چاکسازی و دادپەروەری و دامەزاندنی دەوڵەتی یاسا دادەنرێت لەم نیشتیمانە ، کێ هەیە باسی ئەم چەمکانە بکات و ناوی ئەو سەرکردە خاکیە نەهێنێت . کێ هەیە دەست بە نوسینی پرۆژەیێکی دژە گەندەڵی بکات و بیرو بۆچونی ئەو پیاوە نەکاتە هەوێنی پرۆژەکەی . ئەو سەرکرد خاکیە بە حیکمەت و ئەزمونی خۆی شەوەزەنگی ئەو نیشتیمانەی جارێکیتر کردە رۆژی روناک و هیوای بۆ بێ هیواکان گەراندەوە . ئەو سەرابی وشکی ئەو هەرێمەی پڕ لە باران کرد و ڕامانێکی نوێ خەباتی داهێنا کە پڕ لە بوێری و هێمنی بوو لەو جەنگەڵستانەی تێکۆشاندا . هەموو ئەو کارە گرینگانەشی بە پشتیوانی خوای گەورەو بە پشتیوانی ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بەڵێنی پشتیوانیان پێدابوو .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن