با تۆزێک دوربین لە قسەی سۆزداری و نەرمی دوور لە ڕاستی
11/25/2020 9:30:00 PM
گەیلان شێخ عومەر
ئەوە
ڕاستێکی حاشا هەڵنەگرە کە تاکو ئێستا نەتەوەی ئیسلام (ئومەتی ئیسلام)، بە فعلی
دروست نەبوە . هەر بۆیە ناشکرێت وادابنێین هەر گەل و نەتەوەیێک داخڵی ئیسلام بوو
ئیتر هەمووی دەبێتە برای یەکتر !!! .
لە برایەتی کرچ
و کاڵ و پڕ لە ناحەزی ناو تاکەکانی هەر نەتەوەیێکیش مەپرسە کە چۆنە .
ڕوداوەکان بە درێژایی
مێژوی ئیسلام تاکو ئێستا پێماندەڵێن نە فارس برای عەرەبە و نەتورک برای کوردە لە
ڕووی ئاینەوە .
ئەوەی ئەو نەتەوانەی
لە شەڕی بەردەوامی یەکتر پاڕاستوە نە برایەتی
ئاین بوە نە تەقوا و خواناسی بەڵکو تەنها بڵانسی هێز بوە .
بەڵگەشمان ئەوەیە هەر کاتێک
ئەو بڵانسە لاسەنگ یاخود تێکچوە تورک و عەرەب و فارس دەستیان لە داگیرکاری و شەڕفڕۆشتن
بە یەکتر و گەلانی ناوچەکە نەپاراستوە .
زۆربەی هەرە زۆری
شەڕی نێوان تورک و عەرەب و فارس لە پێناو خوا و ئاین و دادپەروەریدا نەبوە و نیە
بەڵکو شەڕی قبوڵ نەکردن و سڕینەوەی یەکترە . شەڕی داگیرکاری خاک و دەستگرتنە بەسەر داهاتی زیاتر ، شەڕی باڵادەستکردنی
تاقم و تایفە و نەتەوەی خۆیانە جا گرینگ نیە ئەم تاقم و تایفە شەڕ فڕۆشە خوا دەناسێت
بە فعلی یان نا !!
هەموو ئەو شەڕ
و داگیرکاریانە داپۆشراون بە بەرگێکی جوانی ئاینی و مەزهەبی ، هەریەک لەو لایەنانەش
هێندە لایەنگری سادە و سخناخ بوو بە ئەفسانە و بەیت و بالۆرەی هەڵبەستراوی ئاینیان
هەیە کە بێ سێ و دوو ئامادەی شەڕ و کوشتارن .
شیعە تا پێی بکرێت
لە هەر شوێنێک مەزار و گومبەتێک قیتدەکاتەوە دەیهاوێتە لیستی شوێنەوارە پیرۆزەکانی
خۆی ئەوەش بۆ دوو مەبەست ، یەکەمیان ئەگەر مەزارەکە لە ناوچەی سونە بوو لەو رێگەوە
کار دەکات بۆ بڵاو کردنەوەی فکرەی شیعەگەری تێیدا ، خۆ ئەگەر مەزارەکە لە ناوچەی
شیعە بوو ئەوا وەسیلەیێکی زۆر باشە بۆ شارژ کردنەوەی بەردەوامی دانیشتوان بە فقهی
شیعی و پڕکراو بە داستانی سەیر و سەمەرە .
خاڵی دوەم ، بۆ
کاتی هەبوونی شەڕ و مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتی
شیعە ، دەسەڵات لەو کاتەدا ئەو مەزارانە دەکاتە نماد و ڕەمزی مەزهەبی شیعە و ئاین
، پۆ پاڕاستنی ئەو شوێنانەش هەزاران خۆبەخش ئامادەی گیان بەخشینە .
کەواتە دەسەڵاتی
شیعە دەتوانێ بەو بیانوە لەو شوێنە بمێنێتەوە وەک ئەوەی ڕوویداوە لە ئەفغانستان و بەشێک لە ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتی
سوریا و لوبنان و یەمەن و زۆر شوێنی سونە نشینی عەرەب لە ناوەڕاست و باشوری عێراق .
داعش باش لە گەمەکە
تێگەیشتبوو .
داعشی سونە تا پێیکرا
مەزار و زیارەتگای شیعە مەزهەبی هەڵتەکاند(چەند لەو مەزارانە حەقیقی بوون و چەندیان
دروستکراو ئەوە شتێکیترە) ، خۆ ئەگەر داعش تێکنەشکابایە لە ژێر دەسەڵاتیدا ئەوە تا ئەبەد نیشانەیێک لە
پیرۆزیەکانی مەزهەبی شیعە نە دەما .
شیعە مەزهەب دەزانێ
چی دەکات .
شیعە لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان سەدان و هەزاران مەزار و زیارەتگای لە پانتایی خاکی کوردا بڵاوکردۆتەوە بێ
ئەوە هیچ یەکێک لەو شوێنانە ڕاستێکی مێژوویان هەبێت .(خۆم هەندێکم بینیون).
لە باشوری ئێرانیش
کە خاکی عەرەبە جگە لە چاندنی هەزاران ئیمامزادەی بێ ئەسڵ ئینجا لێشناگەرێت مەزاری
هیچ عەرەبێکی خاوەن ماڵ ببێتە زیارەتگایێکی دیاری خەڵکی ناوچەکە .
لە باشوری
کوردستانیش شیعە بە جۆرێک پاڵی بە ئیمامزادەکانەوە ناوە تەنانەت مەزار و زیارەتگاکانیان
گەیشتونەتە نێوان ئاکرێ و موسڵ و هەولێر ، لە ناوچەی گوڵاڵە و خانەقینیش هەر مەپرسە !!!
تورک و عەرەب .
تورک و عەرەبیش
بە درێژای باڵادەستبونیان لە کوردستان دەیان و سەدان مەزاری ساختەیان کردە زیارەتگا
و لە هەر شوێنێک بارگە و بنەیان لێخستبێت ناوی کانیا و روبار و دۆڵ و دەشت و گوند و شاریان
تورکاندوە یان تەعریبیان کردوە ، هەموو ئامانج و مەبەستیشیان داگیرکاری زەوی و
زهنی تاکی کورد بوە !!
ئەی کورد دەبێ چی
بکات ؟؟!!
مڕۆڤی کورد یان
دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە کوردستان کە تێگەیشت ئەو شەڕە لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری
و یەکسانی و خۆشگوزەرانی خاوەن ماڵ و باوەرێکی ڕاستەقینەی ئیلاهیدا نیە ، باشترین شت کە بیکات وە ئەرکی سەرشانیەتی هەڵسێت
بە سڕینەوەی ئاسەواری تەعریب و تتریک و تەفریسە
ئەویش بە لابردنی هەموو زیارەتگایێکی بێ
ئەسڵ و سڕینەوەی ناوی سەپێنراوی شوێنەکان و پێدانەوەی ناوی ڕاستەقینەی خۆیان .
تێبینی : نەمویست
لێرە باسی دروستبونی (ئۆمەت)، بکەم بەپێی بیردۆزی ئاینی ئیسلام و بۆچونی هەریەک
لە ئەڵمانیەکان و فەرەنسیەکان.