22 عیراق

بەپەلە.. پیاوە پۆڵاینەکەی عێراق لادەبرێت

12:03 - 20/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگاداری عێراقی بۆ میدیاکان ئاشکرای کردووە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەنیازە زنجیرەیەک گۆڕانکاریی بەرفراوان بکات و کەسایەتی نوێ لە چەندین دامەزراوەی هەستیار و گرنگ دابمەزرێنێت. لەوانە گۆڕانکاری لە دەستەی حەشدی شەعبی دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێشبینی دەکرێت فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی لاببرێت.

ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی زنجیرە ڕێکارێکدایە کە ئامانج لێی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی بەشێک لە پێگە باڵاکانی ئەمنی و ئابووری و دەسەڵاتی جێبەجێکردنن.

بەپێی سەرچاوەکە حکومەتی عێراق پلان بۆ ئەوە دادەنێت چەند وەزارەتێکی نوێ لەناو پێکهاتەی کابینەی وزارییدا بهێنێتە کایەوە. ئەم بڕیارەش وەک بەشێک لە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی دەوڵەت و دامەزراوە جێبەجێکارەکان دێت.

لە دەستپێکی ئەم گۆڕانکارییانەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، قاسم عەبوودی، لە شوێنی قاسم ئەعرەجی لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دانرا و نەزار ناسر وەکو پارێزگاری بانکی ناوەندی لە شوێنی عەلی عەلاق دانرا، هاوکات باسم بەدریش پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی ئەبوعەلی بەسری وەرگرت و دواترینیان، سامی سوودانیی لە پۆستەکەی بەخشرا و لە شوێنی ئەو حەسەن عەکێلی وەک ڕاوێژکاری نوێی سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ دەستنیشان کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن