1324وتار

یەکێتی نیشتیمانی و گەڕاندنەوەی کەڕامەت بۆ بەرێز مەلا بەختیار !!

9/13/2020 11:03:00 AM
گەیلان شێخ عومەر



من کتابە نوێیەکەی  بەرێز مەلا بەختیارم نەخوێندۆتەوە ، ئەو کاتە دەمخوێندەوە کە ئەگەر  ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا مابا و ئینجا مەلا بەختیار بەو شێوەیە لەسەری نوسیبوایە ، کە ئەوکات نەی نوسیوە ئەمە خۆی جێگای سەرنج و پسیار گەلێکە !!! هەر بۆیە نوسینەکەی ئێستای نەک هەر شتێکی نوێ ناخاتە سەر خەرمانی خەبات و نوسینەکانی بەڵکو ئەوەی زیادتری دەکات ڕق و ڕەخنەی توندی خوێنەرە بەرامبەر بە خۆی .

بەوردی سەیری چاوپێکەوتنەکەی  بەرێز مەلا بەختیارم کرد لە  تەلەفزێۆنی ڕووداو ، ئەوەی بۆمن دەرکەوت لەو چاوپێکەوتنە و زۆر بە ڕونی هەستم پێیکرد  ناوبراو لە مێژە هەست بە ئازاری برینێکی قوڵی دەرونی و روحی دەکات لەناخیدا کە هەمیشە دەی هێشێنێت !!

ئازاری ئەو برینە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر کەسایەتی دروستکردوە کە بەرێز مەلا بەختیار لای وایە کەرامەتی شکێنراوە و ئابڕویان لەکەدار کردوە ئەویش بە هۆی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە ڕابردوو.

سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی ئێستای یەکێتی و وارسی تەواوی میراتی ڕابردوی  یەکێتیە بە شێوەیێکی قانونی و عورفی و فعلی ، حەق وایە ئەم سەرکردایەتیە پێداچونە و لێکۆلینەوە بکات بە ڕوداوی گرتن و ئەشکەنجەدانی بەرێز مەلا بەختیار لە ڕابردوو ، ئەگەر کاتی خۆی غەدریان لێکردبێت  بەدەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاورێکانی   ، حەق وایە ئێستا یەکێتی ئیعادەی کرامەتی بۆ بکاتەوە تا لە ئازاری ئەو برینە دەرونیەی ڕزگاری بێت .

من خۆم بە گەورەیی و داهێنانێکی زۆر باشی دەزانم هەر حیزب و لایەنێک کەرامەتی تاکێکی ئەم هەرێمەی شکاندبێت یان ئابڕوی لەکەدارکردبێت ،  کەرامەتی شکێنرا و ئابڕوی لەکەدارکراوی بۆ بگێرێتەوە .

نمونەی مێژویمان زۆرە بۆ ئیعادەی کەرامەت ، لە سەردەمی ستالین سەدان کەسی سیاسی و هاوڵاتی بەبێ تاوان گیران و ئەشکەنجەدران و لە سێدارەدران کەچی دوای سی بۆ چل ساڵ  لەسەردەمی بریژنێف پێداچونەوە بۆ کێسەکانیان کرا و  ئیعادەی کەرامەت و حەیسیەت بۆ ئەو کەسانەکرایەوە کە پێشتر کەرامەت یان ئابڕویان لەکەدار کرابوو بە ناڕەوا .

خۆ ئەگەر دوای پێداچونەوەی یەکێتی بە کێسی بەرێز مەلا بەختیار گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سزادانەکەی ڕەوا و دروست بوە بۆ ئەو کات ، ئەوە باشترە ناوبراو سزاکە وەک ئەنجامی تاوانەکەی خۆی قبوڵ بکات و چیتر ڕێگە بەخۆی نەدات  ئەو کێشە مێژویە و دواتر ڕەتکردنەوەی ناوبراو لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە بۆ بون بە سەڕۆک کۆمار و تەهمیشکردنی سیاسیانەی ئێستای  ،  هەموو ئەو کێشە و ڕقانە  هڵشێلێتە ناو یەک و لە نوسینێکدا بیڕژێنێتە سەر لایەنێک یاخود سەرکردەیێکی سیاسی دیار .

لە بێدەنگ بونی یەکێتی لەو شێوە ئاخاوتن و نوسینەی ئەندامێکی دیار و خاوەن پێگەی حیزبەکەی دەبێ لە دڵیشی گران نەبێ کاتێک پڕوشکی وڵامدانەوە بۆ نوسەری ئەم کتابە بەر کۆی یەکێتی و سەرکردەکانی دەکەوێت .

من ناتوانم قسە لەسەر ڕابردوی کاک نەوشیروان بکەم  لە دەیەی حەفتاو هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو چونکە ئەو تەمەنەم نەبوە ، بەڵام بۆ ئەو دوایە بە تایبەت لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆرانەوە تا کۆچکردنی زۆربەی زۆری خەڵکی هەرێم و هەزاران  ویژدان زیندوی ناو هەموو پارت و لایەنێکی سیاسی کوردستان و تەنانەت دوژمن و نەیارانیش شاهیدی بۆ هەڵویستی سیاسی و مەردایەتی ئەو پیاوە دەدەن کە شێوە تێڕوانین و هزری ئەو پیاوە بۆ نیشتیمان و نەتەوە جیاوازتر و بەرزتر بوە لە تێڕوانین و هزری سەرجەم سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن