24 کوردستان

دەستەی كەشناسی عیراق: گەرمایەكی بەهێز روو دەكاتە هەرێم و عیراق

04:00 - 10/06/2026

زەمەن - هەواڵ

 بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روو دەكاتە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراق.

دەستەی كەشناسی عیراق  بڵاویكردەوە، لەچەند رۆژی داهاتودا گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا رودەدات، سەرەتا بە دابەزینێكی رێژەیی دەستپێدەكات و پاشان پلە بەپلە لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی دەستەی كەشناسی، پێشبینییەكانی بۆ رۆژانی كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عیراق ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوە دەكەن بە تایبەتیش لە پارێزگاكانی باشور پلەكانی گەرما زۆر زیاتر بەرزدەبنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن