73 عیراق

ئاسمانی عێراق و هەرێم بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون کرایەوە

04:56 - 08/06/2026

زەمەن - هەواڵ

دووبارە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، کرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە بەھۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە، داخرابوو.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دووبارە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، کراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەئەمڕۆ دووشەممە، گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکانی عێراقدا، ئاسایی دەبنەوە.

شەوی رابردوو، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاندبوو بەھۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر داخراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن