کەشوهەوا باش فێنک دەبێت
01:21 - 14/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەپێی زانیارییە کەشناسییەکان، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان روو لە نزمبوونەوە و کەشوهەوا فێنک دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبیینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با زیاد دەکات، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما بە جیاوازی دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی