399وتار

رەوتی هەڵویست و چوون بەگژ قولەی قافدا

10/7/2024 4:56:00 PM
سەردار قادر

ئەوتریت ئەرێ هەڵویست ئەوە ئیوە ئەم هیزە چیە هەتانە و خەونی گەورە ئەکەنە واقیع !!!

ئەری رەوتی هەڵویست بە بی بوونی میدیای زەبەلاح و فراوان ، بە بی بوونی بنکەی فراوان لە شاروو قەزاو ناحیەکان ؟؟

ئەم باوەڕبوونە چیە هەتانە ؟؟؟

بە گیرفانی بەتاڵ جوانترین بانگەشەتان دەست پی کردوە!!

وەلامەکە لای ئیمە زۆر روون و ئاشکرایە ، ئیمە زۆر لە شەقام نزیکین ، ئیمە زۆر لە خەم و ئازاری خەڵک نزیکین !!!

راستە ئیمە بوونی مادیمان نیە بەڵام خەڵک، بەڵام گەنجان بەڵام تیکۆشەری دیرین بی هیچ بەرژەوەندیەک پشتمانن.

ئیمە لەوە تێگەیشتووین کە ناخولینەوە لە بازنەی بەتاڵدا ، ئیمە لەوەگەیشتووین نەک پەنجەکان یەک ئەشکینن بەڵکو دەستەکان یەک ئەشکینن!!!
ئیمە بە پشتی خوای گەورە بە باوەر بوون بە ئازاری خەڵک و بە ئیرادەی خەڵک چوین بە گژ قولەی قافدا ...

ئیمە بە باوەر بوونمان بە راستگۆیی تاکی کوردی ، بە باوەر بوون بە ویژدانی پاکی تاکی کوردی ئەم ململانیە ئەکەین .
ئیمە خەونی یۆتۆپیا نین خاوەن پرۆژەی واقیعین .

ئیمە بە راستگۆیی ووتومانە تا نەبینە زۆرینەی پەرلەمانی ناچینە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکیتی و پارتی .

ئیمە ووتومانە دوای دەرکەوتنی دەرئەنجامی هەڵبژاردن ئامادەین هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی بەر فراوان دروست کەین لەگەڵ ئەو هێزانەی کە باوەریان بەخەباتی ئۆپۆزسیۆن هەیە .

ئیمە لە خەڵکەوە هاتوین و کاریش بۆ خەڵک ئەکەین .

لە شەقامەوە هاتوین خەباتمان بۆ شەقامە

. ئیمە هاتووین کە بڵین ئیتر بتی دەسەڵات بەسەر چێت .

ئیتر دەساودەستی دەسەڵات نەک پشتاو پشتی دەسەڵات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن