ئەگەری ڕێککەوتنی تورکيا و سووريا بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤا
8/13/2022 10:23:00 AM
رەنج نەوزاد
دوێنێ وەزيری دەرەوەی تورکيا مەولود چاويش ئۆغلۆ
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد کە گفتوگۆیەکی نا فەرمی هەبووە لەگەڵ وەزيری
دەرەوەی سووريا، و پەيوەندی و گفتوگۆی هەواڵگری لە نێوان تورکيا و سووريا دەستی پێکردوەتەوە.
هاوکات پوتين داوای کردوە ئەردۆگان و بەشار کۆببنەوە. بە پێی لێدوانەکەی وەزيری دەرەوەی
تورکيا بێت، لە ئیستادا تورکيا نەک تەنيا لەگەڵ لابردنی بەشار نييە، بەڵکو لەگەڵ بەهێزبوونی
بەشارە. مەولود ئۆغلۆ، بە ڕوونی ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەوەی ڕێ لە دابەشبوونی سووريا
بگرين، کە گوایە پەکەکە و هەسەدە دەيانەوێت
دابەشی بکەن، ئەوا پێويستە پشتگيری حکومەتێکی بەهێزی سووريا بکەين کە دەسەڵاتی هەبێت
بەسەر هەموو ناوچەکانی سووريا و تەنيا
یەک حکومەت و دەسەڵاتی سياسی هەبێت لە سووريا، کە بێ گومان ئەو دەسەڵاتە ئەسەدە.
لەسەر ئەو بنەمایە، وەزيری دەرەوەی تورکيا
ئاماژەی بەوە دا، کە تورکيا داوای لە ئۆپۆزسيۆنی سووری کردوە، واتە گرووپە ئيسلامی
و تيرۆريستيەکانی سەر بە تورکيا، لەگەڵ ئەسەد بکەونە گفتوگۆ و بگەن بە ڕێککەوتن بۆ
درووست کردنی حکومەتێکی بەهێز و سووريایەکی یەکگرتوو. هەر بۆیە بەشێک لەو تيرۆريستانە
ناڕازين و دەستيانکرد بە خۆپێشاندان دژی ئەو لێدوانانە. هەموو ئەمەش تەنيا لە پێناو
ڕێ گرتن لە مانەوەی رۆژئاڤا، هەر چەن وەزيرەکەی تورکيا، وتی بۆ ڕێگە گرتن لە گروپە
تيروريستیە جوداخوازەکان، واتە لای ئەوان رۆژئاڤا هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن، لە کاتێکدا
بە هيچ شێوەیەک ئەو داواکاری و بانگەشەیە نەبووە و نييە لە رۆژئاڤا. شایەنی باسە،
وەک مەولود ئۆغلۆش ئاماژەی پێکرد، ڕووسيا بە هەموو هێزی خۆیەوە پشتگيری ئەو پلانە
دەکات و هەميشە فشار دەکات کە تورکيا و سووريا ڕێک بکەون، هەر وەها گروپە تيرۆريستيەکانی
ناو سووريا کە سەر بە تورکيان، ڕێککبکەون لەگەڵ ئەسەد. وەزيرەکەی تورکيا، بە ناڕاستەوخۆ،
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەسەد بتوانێت هەموو سووريا کۆنتڕۆڵ بکات و رۆژئاڤا لەناوبەرێت،
ئەوا تورکيا دەکشێتەوە لە سووريا و هيچ ئامانجێکی نييە لە سووريا جگە لە سڕينەوەی
رۆژئاڤا.
لە ئێستادا پلانێکی جدی و واقعی و ترسناکی
تورکيا و ڕووسيا و سووريا و ئێران هەیە بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤا. تاکە هيوا بۆ مانەوەی
ڕۆژئاڤا، بريتييە لە مانەوەی ئەمريکا لەوێ، چونکە هەبوونی یەک سەربازی ئەمريکا لە ڕۆژئاڤا،
بەسە بۆ ئەوەی ئەو پلانە سەرنەگرێت. هەر لە سەرەتاشەوە، زۆربەی کات، کەمتر لە هەزار
سەربازی ئەمريکا لە رۆژئاڤا هەیە. مانەوەی ئەو ژمارە کەمەی سەربازی ئەمريکا،
پاراستنی نەتەوەیەکە لە سڕينەوە و پەلاماردانی ئەو دڕندانە. بەڵام خودی ئەمريکاش،
متمانەی پێناکرێت، لەم جۆرە هاوکێشانەدا، دەکرێت بە سەفقەیەکی جيوپۆلەتيکی، ئەمريکا
رۆژئاڤا بداتەوە بە ئەسەد.