83وتار

هونەرمەند جزیری و پەیامی ئاشتی

4/11/2024 12:17:00 PM
فازڵ کوردی

هونەرمەند محمد عارفێ جزیری نەمر دبێژی:
“(من ژ تە سە نەکر یەک گۆتن تەنێ، هەر کەس سەر دینێ خوە تو یارا منی)”

بە هەموو پێوەرێک پێویستە ئەو دەربڕینەی هونەرمەندی هەمیشە زیندوو (محمد عارفێ جزیری) وەک پەیامێک بکرێتە هێوێنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان.
بەڕای من هەر بۆنەیەک زۆرینەی ڕەها لەسەری کۆک بوون پێویستە ڕێزی لێبگیرێ و تیروتوانجی لێنەگیرێ و بەیت و بالۆرەی نەرێنی بۆ دروست نەکرێ و نەکرێتە هۆیەلی لێکترازانی کۆمەڵ. بەڵکو ئەو بۆنانە پێویستە بخریتە خزمەت نێزیک کردنەوەی کۆمەڵ.

نموونەی بۆنەکان زۆرن کە زۆرینە کۆمەڵگە لەسەریان کۆکن، لەوانە: گێژنەی سەری ساڵ، گێژنەی نەورۆز، گێژنە ئاینیەکان، هتد.

بیروڕای جیاواز و گەنگەشەکردنی ئاشتیانە زۆر ئاساییە لە نێوان دوو بەرە، یان چەند بەرەیەکی دژ بە یەکتر، هەروەها تاکەکان مافی خۆیانە بەرگری لە بیریباوەڕی خۆیان بکەن بەو مەرجەی هاوسەنگی ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکنەدرێ. 

عەرەب دەڵێ:
حشر مع الناس عید....حشر مع الناس في الدنيا يجلب الراحة النفسية والتوافق الإجتماعية ويكون عيداً.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن