80وتار

عیراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لە لێواری داڕماندان

4/6/2024 4:11:00 PM
فازڵ کوردی

لەبەرئەوەی تاکە داهاتێک کە ئەو وڵاتە بەڕێوە ببا داهاتی فرۆشتنی نەوتە، بەدەر لە سەرچاوەی نەوت عیراق هیچ سەرچاوەکی تری نییە تا وڵاتی پێ بەڕێوە ببا!

 

نرخی نەوت دابەزێت بۆ خوار ٣٠ دۆلار، عیراق کتومت وەک ڤنزوێللای لێ دێ و دەکەویتە بەر قاتوقڕی و داڕمانی سیستەمی دەسەڵات.

 

ئەوەی تا ئێستا عیراقی ڕاگرتووە، بەرزیی نرخی نەوتە، کە ئەو گرانیەش بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و سزا ئابووریەکانی سەر ڕوسیا و ئێرانە.

 

لە لایەکی ترەوە هەوڵ لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتوو بەو ئاڕاستەیەدان کە تا ساڵی ٢٠٣٠ پێویستیان بە کڕینی نەوت نەمینێ، ئەو وڵاتانە خەریکی دابینکردنی وزەی پاک و خاوێنن. کە ئەو ئامانجە هاتەدی، کێ نەوت لە عیراق دەکڕی؟

ئیتر ئەو کاتە، ئەو وڵاتانەی کە نەوت تاکە سەرچاوەی داهاتیانە، سیستەمی دەسەڵاتیان دادەڕمێ.

 

پێشبینی دەکرێ لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت دابەزێ بۆ ٢٠ دۆلار. ئەوجا ئەو وڵاتانەی بە پارەی نەوت ئەژین وەک ئەفغانستان و هەیتیان لێ دێت.

 

بە هەموو پێوەرێک زەنگێکی ترسناکی گۆڕانی ئابووری بەڕێوەیە. 

 

لەماوەی دە تا پازدە ساڵی داهاتودا گوزەران لە ئەوروپا و ئەمەریکایش تاڵ دەبێت.

 

خەلاتی داهاتوو هی ووڵاتەکانی ئاسیایە. بەتایبەتی چین، تایوان، ڤێتنام، سینگاپور و کۆریای باشور.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن