95وتار

کورد لە نێوان بەردەئاشی عێراق و ئەمریکا

3/1/2024 7:27:00 PM
فازڵ کوردی


لەپاڵ ملیۆنان دۆلاری ساڵانە دەدرێ بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە واشنتن بۆ لۆبیکردن، سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری بۆ واشنتن بەشێکی زۆری بەرهەم ساڵح پلان داڕێژەری سەرەکی بوو کە نزیکەی دوو هەفتە بەرهەم لە ئەمریکا مایەوە هەتا ئەو جولە دیپلۆماسیەی ڕێکخست!.

بەشی دووم، ئەو سەردانە لە کۆبوونەوەی داڤۆس ڕێکخرابوو لە میانەی دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەسرور بارزانی هەر لە دیدارەکە داوایان لە ئەنتۆنی بلینکن کردبوو کە داوتنامەیەکی فەرمی بنێرێ بۆ ئەوەی مەسرور و شاندی یاوەری سەردانی ئەمریکا بکەن.

بە گشتی کرۆکی دیدار و کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدار لە کوردستان کە بە هەموو پێوەرێک ئەمریکا زۆر نا ڕازیە لەوەی کە پرۆسەکە لە کوردستان دەگوزەرێ.

هەروەها ئەو سەردانە لەسەر بنەمای پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی ڕێکخراوە و هیچ پەیوەندی بەو داوایە یاساییە نیە کە لە دادگای واشنتن تۆمارکراوە لەسەر دارودەستەی حکومەتی هەرێم.

بە پێی دەستوری عێراق، هەرێم نابێ هێزی چەکدار و سوپای هەبێ، نابێ نوێنەرایەتی لە وڵاتان بۆ پەیوەندی دیپلۆماسی هەبێ، بە یاسا سودمەند دەبی لە سامانە سروشتیەکان و کێڵگە نەوتیەکان. کوردە بۆرە خۆی لە ٢٠٠٣ لە کاتی بنیاتنانەوەی عێراق پاش ڕوخانی سەددام، داڕێژەری سەرەکی دەستوری عیراق بوە و دەنگی بەو دەستورە داوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن