House of Cards مانای تڕەکەڵەک
3/25/2023 7:05:00 PM
هونەر تۆفیق
ناونیشانی نیقاشەکەی ڤین
ڕۆجێر لە فۆرین پۆلسیدا ، کوردستانی عێراق ماڵێک لەکارتۆن دەڕمێت . بەتەواوی مانای
ماڵەباجێنە ، یان تڕەکەڵەک دەکات .
هەرچەندە رۆجێر غەریب
نیە ، دەمێکە لەناو ئەو ماڵە باجێنەیەدا دەیگوزەرێنێت . لێ لە فۆرین پۆڵسیەوە کە بە
گۆڤاری دروستکردنی بڕیار ناسراوە و سیاسیە عاقڵەکانی دنیا هەم وەک سەرچاوە دەیخوێننەوە
و هەم بڕیاریشی لێوە دروست دەکەن .
بۆیە چیتر ئەو تڕەکەڵەکەی وەک کۆشکێکی ئارام و خۆشگوزەران نیشانی دەرەوە دەدرێت
، بەپێ ی دیدەکەی فۆرین پۆڵسی وێنەی کۆشکەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت . هاوکات بە ڕاپۆرتەکەی
مافی مرۆڤ و بڕیاری دادگاکەی فەرەنسا و ڕاپرسی نێوخۆی تورکیا سەبارەت بەسەرۆکی
داهاتووی تورکیا و ئەگەری دۆڕاندنی ئەردۆغان ، پێکەوە چوار ڕەکێتی بالیستی بوون
نران بە ماڵە باجێنەکەوە .
گۆڤاری فۆرین پۆلسی کە
موڵکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستە و بۆ یەکەمجار واشنتۆن پۆست چەند ساڵێک پێشتر وێنەی
ئەو ماڵە گەندەڵەی نیشانی دەرەوەدا . یەکێک لە ڕاپۆرتە گرنگەکانی ساڵانەی کە لەتەواوی
جیهاندا بەهەند وەردەگیرێت و کراوەتە پێوەری سیاسی و ئابووری لە جیهاندا ڕیزبەندکردنی
وڵاتە فاشیل و گەندەڵەکانە . ساڵانە عێراق و هەرێمی کوردستانیشی لەگەڵدابێت لە ڕیزی
هەرە فاشیل و گەندەڵەکان دەستنیشان دەکات .
بەر لەوانیش چەندین ساڵە
لەناوخۆدا و خەڵکی ئاسایی دەزانێت ئەم تڕەکەڵەک و ماڵەباجێنەیە بەو گەندەڵیەوە بەردەوام
نابێت هەر دەڕوخێت، تەنیا ئەوەی مابوو وێنە ڕاستەقینەکەی لەدەرەوەش ببینرێت کە چیتر
توانای شاردنەوەی نەماوە .