کۆنگرەی کراوە یان حزبی کراوە ؟!
1/19/2020 9:38:00 PM
هونەر تۆفیق
پێدەچێت ئەم کۆنگرەیەی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەروا بەکراوەیی بمێنێتەوە بۆ کاتێکی نادیار . بە واتایەکی
تر کۆنگرەکەی وەک ئەوەی تەواو نەبووە ، درێژە بکێشێت بۆ چەند مانگێک یان ساڵێکی تر
.
کاتێک کۆنگرە بە کۆتایی دەگەیشت ڕوئیای سیاسی حیزبەکە ( ڕێباز
و پەیڕەو) تەواوکرایە ، سەرۆک یان سکرتێر هەر لە کۆنگرەدا دەست نیشان کرابایە ،
ستراتیژی سیاسی حیزبەکە لە پەیوەندی بە ناوخۆ و بەغدا و ناوچەکەوە دیاریکرایە ،
ڕاپۆرتی کۆتایی
کۆنگرە خوێندرابایەتەوە و ئەرک و مەسولیەتەکانی ئەنجومەن و دەستەکانی سەرکردایەتی
سیاسی دابەشبکرایە . پێداچوونەوە بە هەیکەلی مالی و هەیکەلی میدیایی حیزبەکەدا
بکرایەتەوە .
هەموو ئەو کارە
گرنگ و پێویستانە لە کۆنگرەدا بەکراوەیی و هەڵپسێدراوی ماوەتەوە بۆ کاتێکی نادیار
.
ئەو کاتە نادیارە
گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردندا دێنێت . گۆڕانکاری لە ئەنجامەکەشدا
دەبێتە گۆڕانکاری لە ئامانجی کۆنگرەکە . کراوەیی کۆنگرەکە ، دەبێتە هۆی کردەنەوەی ڕووبەرێکی
تر بۆ کوتلەکان . هاوکێشەی هاوپەیمانیەتیەکانی
کوتلەکان دەگۆڕێن لەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا . ئەو کراوەییە ، یەکێتی دەکاتە حیزبێکی
کراوەتری بێ دەرگا و پەنجەرە کە دزەکردن و خەرقکردنی زۆر ئاسانتربێت لەوەی ئێستا هەیە
. ئەوکاتە کۆکردنەوەی دەبێتە مەحاڵ .
وەکو حیزب ، هەرچی
بەسەردابێت ، کێشەی نێوخۆیی ڕێکخراوێکی سیاسیە . بەڵام وەکو مەنزومەیەکی ڕۆچوو بە
کایە ئابووری و سەربازی و ئیداریەکانی زۆنی سەوزدا ، ئەو کراوەیە دەکاتە واڵاکردنی
دۆخی ئابووری و ئیداری و سەربازی لە زۆنەکەدا . نائارامی بازاڕ و دۆخی سیاسی زۆنەکەی
لێدەکەوێتەوە ، کەلە دواجاردا خۆی لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووری و سیاسیدایە ، هێندەی
تر ئاڵۆز و بێ سەروبەردەبێتەوە ..