دەروازەی سەرەتایەكی نوێ
10/4/2022 5:47:00 PM
مەریوان شەریف
نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بۆنەكان دەقۆزێتەوە
و دەیانكاتە هەلێك بۆ لێك نزیككردنەوە و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان، ئەویش لە
پێناو ئامانجە باڵاكانی كوردستان، ئەوە جگە لەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی
كردۆتە چەتری كۆكەرەوەی لایەنەكان ، لەچەند مانگی رابردوودا بە پەیام و كردارەكانی
بەستەڵەكی سیاسی تواندەوە.
لە مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلالدا وەك
هەمیشە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەپەرۆش بۆ ئایندەی وڵات رووی لە لایەنە سیاسیەكان
كرد و جەختی لە پێویستی و پێكەوە كاركردن و یەك گوتاری لایەنە سیاسیەكان كرد و وەبیری
هێنانەوە كە رێككەوتنی نێوان ئیدریس بارزانی و مام جەلال تاڵەبانی كە بەرەی
كوردستانی لێ دروستبوو ، بەوهۆیەوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و گەلی
کوردستان بەرگەی هەردوو تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی گرت. هەر بەهۆی بەرەی
کوردستانیشەوە ڕاپەڕین سەرکەوت و بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کوردستان کرا
و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران. پێكەوەكاركردنی سەرۆك بارزانی
مام جەلال تاڵەنیشی خستەوە یاد و "بەساڵە زێڕینەكان" ناوبرد كە بووە هۆی
سەقامگیری و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان و بووژانهوهی ههمهلایهنه و بهرهوپێشچوون
و ئاوهدانى و خۆشگوزرانى.
داواكارییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایەكی
تاكتیكی نیە بۆ ئامانجێكی هەنوكەیی بەڵكو پرسێکی ستراتیژییە و پێویستی ئێستا و ئایندەی
وڵاتە بەشێكیشە لە ستراتیژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ، لە رابردووەوە لە ئێستادا
بۆ ئایندە دەڕوانێت ، لەپێناو گەرەنتی كردنی داهاتوو و كوردستانێكی بەهێز كەتیایدا
گەلەی بگاتە خۆشگوزەرانی و ئایندەیەكی گەرەنتیكراو و باشتر لەئێستا ، ئەو بڕوای وایە
ئامانجەكان بە پێكەوەیی و یەك تیمی بەدی دێت ئەوساش هەمووان براوە دەبن ، چونكە گەلی
كوردستان دەیباتەوە ، هەربۆیە لە رێگای راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسی دەیەوێت متمانە
بگەڕێنێتەوە نێوان لایەنە سیاسیەكان ، بۆیەش داوای قۆناغێكی نوێ دەكات ، قۆناغێك بەمتمانەی
تەواوە رێككەوتنێكی هاوشێوەی رێككەوتنامەی ستراتیژی لەنێوان لایەنەكان ببەسترێت ،
تا ئەو كەلێنەی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە و لە چەند ساڵی رابردوودا بۆتە خاڵی
لاوازی هەرێمی كوردستان نەمێنێت.
نێچیرڤان بارزانی كاتێك لە پێشهاتەكان ورد دەبێتەوە
دەیەوێت كوردستانی بەهێز پێگەی بەهێزی لە نێو گۆڕانكارییەكاندا هەبێت بۆیە خەمی ئەو
، خەمێكی باڵایە ، لەخەمی ئەودا هەمووان جێگایان دەبێتەوە و رۆڵ و پێگەیان هەیە و
هەتا تاكەكەسێك لە وڵاتدا فەرامۆش ناكرێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەم پەیامە بكرێتە دەرفەتێك
بۆ سەرەتای ئایندەیەكی نوێ ، ئەگەر باڵاتر بیربكەینەوە دەروازەكە كراوەتەوە و هەنگاوەكانیش
زۆر زەحمەت نین.