نەخشە ڕێی بردنەوە بە روونی دیارە، نێچیرڤان بارزانی كێشاویەتی
5/3/2022 2:38:00 PM
مەریوان شەریف
سروشتی نێچیرڤان
بارزانی وایە لەكاتە هەستیارەكاندا هەنگاو دەنێت و لەو ساتانەشدا كە دۆخەكان بە
بنبەست دەگات ئەو دەریچەیەك بۆ چارەسەر دەدۆزێتەوە ، لە دوا پەیامیدا كە بەبۆنەی جەژنی رهمهزانهوه ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتی كرد و داوایان لێ دەكات، لهسهر بنهماى بهرژهوهنديى باڵاى گهل و وڵات، ههرچى كێشه و ناكۆكى ههيه
بهلاوه بنێن و، خۆيان له ههڵمهت و پهلامارى ميديايى و يهكترشكاندن بپارێزن.
رۆژهەڵاتی ناوەراست لەژێركاریگەری
گۆڕانكارییە جیهانییەكان لە لە قۆناغێكی هەستیاردایە ، هەموو گۆڕانكاریەكیش كاریگەری
راستەوخۆ و ناراستەوخۆی لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت ، بۆیە سەرۆكی هەرێمی
كوردستان بە درككردن بەو راستیانە و هەستیاری بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی
نێوان لایەنەكان ، لەپەیامەكەیدا داوای یەكریزی لایەنەكان دەكات وەك بەهێزترین
فاكتەر بۆ مانەوە بە بەهێزی و دەڵێت " پێكهوه، يهكڕيز و تهبا، هاريكار و
هاوئاههنگ بن تا لهسهر ئاستى عێراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگهرييان ههبێت".
سەرۆكی هەرێمی
كوردستان لە پەیامەكەیدا جارێكی تر جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە سەرۆكایەتی هەرێمی
كوردستان چەتری یەكڕیزیی و كۆكەرەوەی هێز
و لایەنە سیاسیەكانە كەهەمیشە كاری بۆ ئەوەكردووە لە رێگای دامەزراوەی سەرۆكایەتی
هەرێمەوە كێشە و ململانێكان لەپێناو بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستاندا كۆتاییان پێ
بهێنرێت و رێگە بەلێكترازانی نێوان هێزە سیاسیەكان و كۆمەڵگە نەدرێت. هەربۆیە بە یەك
مەودا پەیام ئاراستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات و لەهەمبەر ئەو رەوشەی ئێستای
كوردستان هیچ لایەنێك تۆمەتبار ناكات ،دوو هێزە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانیش بە
بەرپرس دەزانێ لەم ئەم دۆخە وپێیان دەڵێت تەبایی و یەکڕیزیی ئەوان دەتوانێت گەرەنتیی
پاراستی سەقامگیری و بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی کوردستان بێت.
دەكرێت پەیامەكەی سەرۆك
نێچیرڤان بارزانی بە هەنگاوی یەكەمی دەستپێشخەرییەكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەك
چەتری كۆكەرەوەی لایەنە سیاسیەكان لەقەڵەم بدەین لەپێناو چارەسەركردنی كۆی گرفتەكان.
ئەوەی ئێستا ئەركی لایەنە
سیاسیەكانە بەدەمەوە چونیانە بۆ پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان . چونكە ئەوە خواستی
گشتی خەڵكی كوردستانیشە كە لەژێر چەتری دامەزراوەكان و كەسایەتیە باڵانەوە بەدیقەتەوە
بەرژەوەندییە باڵاكان بخەنە سەروی هەموو بەرژەوەندییەكانی تر و ناكۆكییە حزبیەكان
، چونكە لە سەرەتادا ئەم قۆناغە هەستیارە تێدەپەڕێنین و دەشبێتە هۆكاری پاراستن و
گەشەپێدانی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان ، ئەمەش ئەو ستراتیژەیە كە
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كاری لەسەر دەكات بۆ ئایندەی
كوردستان.
بەپێچەوانەوە یەكتر
شكاندن و توندكردنی پەلامارە میدیاییەكان جیاوازییەكان زیاتر و لێكترازان قوڵدەكاتەوە بهمهش نەیارانمان قازانج و گەلی كوردستانیش زیان دەكات ، ئەوساش هیچ كەس و لایەنێك
براوە نابێت ، هەل و مەرجە ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیەكەش هەموو لایەكی مەحكوم
كردووە بەئاراستەی بردنەوەی هەمووان هەنگاو بنێن.
نەخشە ڕێی بردنەوەش بەروونی
دیارە ، كە نێچیرڤان بارزانی كێشاویەتی.