هۆبز و كۆرۆنا .....پێویستمان به‌په‌یمانێكی گه‌ردوونی هه‌یه؟
4/6/2020 7:10:00 PM
مەریوان شەریف
كاتێك تۆماس هۆبز فه‌یله‌سوف و بیریاری ئینگلیزی تیۆری په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (لڤیسیان) داڕشت ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕی ، هه‌رئه‌مه سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه بوو له‌دارشتنی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، هۆبز دۆخی سروشتی واپێناسه ده‌كات (شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان) واته قۆناغێكه مرۆڤ تیایدا له‌گه‌ڵ هه‌موان له‌جه‌نگدایه و بارێكی نائارامی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی ژیاندا كێشاوه ، له دۆخی سروشتی‌دا که پڕه له مه‌ترسی و نادڵنیایی ، تاکه‌کان چیان پێیخۆشبێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، دۆخێكه بێ متمانه‌یی زاڵه وه‌ك ده‌ڵێ (مرۆڤ گورگه بۆ براكه‌ی خۆی).
هه‌ربۆیه مرۆڤ وای به‌باش ده‌زانێت هه‌موویان له‌چوارچێوه‌یه‌كدا یه‌كبگرن و ده‌سه‌ڵات بده‌ن به‌كه‌سێكیتر تابیان پارێزێت ، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت له‌دایك ده‌بێت و مافی سروشتی كه بریتییه له مافی پاراستنی گیان به‌رقه‌رار ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر بڕوانینه دۆخی ئێستای ژیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وا هه‌مان دیمه‌نی دڵه‌راوكێ و مه‌ترسی و نادڵنیایی دۆخی سروشتی فه‌راهه‌مه ، من نازانم كۆرۆنا چۆن دروست بووه له‌چیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌ڵام به‌رئه‌نجامی گوێپێنه‌دان و زاڵبوونی مرۆڤه به‌سه‌ر سروشتدا ، ده‌توانین بڵێن شه‌ڕی سروشت و مرۆڤه كه‌هاوشێوه‌ی گورگه‌كه‌ی هۆبز له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا هه‌موو شتێك له‌ناوده‌بات و هیچ سنورێكی نیه بۆ قڕكردنی ژیانی ئه‌وانی تر به(رووه‌ك و زینده‌وه‌ران)ه‌وه ، گڕگرتنی دارستانه‌كان و گه‌رمبونی گۆی زه‌وی و كۆرۆنا دوا نمونه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانن.
ئێستا مرۆڤایه‌تی له‌دۆخێكدا ده‌ژی كۆرۆنا گومان و دوودڵی له هه‌موو شتێك بۆ دروست كردووه له مرۆڤ خۆی ، خواردن ، كه‌ل و په‌له‌كان كه‌ژیانی په‌كخستوه ، مرۆڤ له‌پشتی دیواره‌كانه‌وه خۆی زیندانی كردووه له‌ده‌لاقه‌كانه‌وه به‌ترسه‌وه له‌ده‌ره‌وه ده‌ڕوانێت.
كۆرۆنا رووداوێكه گۆڕانكاری گرنگ به‌دوای خۆیدا له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات ، گۆڕانگاری له‌تێڕوانینمان بۆ ژیان و ژینگه و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانیش دروست ده‌كات ، ده‌سته‌وستانی مرۆرڤایه‌تی له‌ئاست كۆرۆنادا تائێستا ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێ كه په‌یمانێكی نوێ ببه‌ستین به‌ڵام ئه‌م په‌یمانه فراوانتر له‌په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆبز له‌نێوان مرۆڤ و سروشت بۆ دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێک كه‌توانای پاراستنی ژیان و یاسای سروشتی هه‌بێت.
هه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی و گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویستی مانه‌وه، پیاوێکی ده‌ستکرد خوڵقێنراوه که پێی ده‌وترێت ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها کۆت و زنجیرێکی ده‌ستکردیش داهێنراوه که پێی ده‌وترێت یاسا مه‌ده‌نییه‌کان"
ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ئێستا كۆرۆنا و مه‌ترسیه‌كانی تر دروستیان كردووه پێویستی به‌گۆڕینی ستایلی ژیانی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌یه ،ئه‌گه‌ر هۆبزیانه‌ش لێی بڕوانین ته‌نیا له رێگای به‌ستنی په‌یمانێکه‌وه کۆتایی پێ دێت كه ژیانی هه‌موان بپارێزێت ، تا کاتێکیش ره‌وایه که پارێزه‌ری گیانی هه‌موان بێت.
بۆ تێپه‌راندنی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆناش تا ئه‌وكاته‌ی په‌تاكه نامێنێت یان مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزێته‌وه جارێكی‌تر ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی هۆبزی بده‌ینه حكومه‌ت له‌پێناو مانه‌وه‌ی ژیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ، چونكه كاری حكومه‌ت بۆ سه‌لامه‌تی گشتیه و ده‌سه‌ڵاتی کاراش گره‌نتیه بۆ ژیانی خه‌ڵک.