ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و پێگه‌ی كورد له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا
7/26/2021 1:24:00 PM
مەریوان شەریف
هه‌رچه‌نده له‌ڕووی قۆناغه مێژووییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی زلێهێزه‌كانه‌وه
به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ر ستراكچه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
هاتووه، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له‌ڕووی یاسای
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ته‌نها ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌زانن، ئه‌م نۆرمه‌ش له په‌یماننامه‌ی ویستڤالیاوه
داڕێژراوە و پرسی سەروەرى و دەستێوەرنەدان لە کاروبارى ده‌وڵه‌تان، بوو بە بنەماى
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. به‌ڵام له دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بلۆكی سۆسیالستی و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و بره‌و سه‌ندنی به‌هاكان و شه‌رعیه‌تی
ده‌ستێوه‌ردان، ڕۆڵی ئه‌كته‌رانی نا ده‌وڵه‌تی له‌به‌رچاو گیرا، بێگومان پارادایمی
سیستەمى نێودەوڵەتى به‌پێی خوێندنەوه و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا
دێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای پرسیاره بۆ ئێمه، كورد له كوێی ئه‌م سیسته‌مه‌دایه؟
چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و كام شێوازی دیبلۆماسی گرتۆته‌به‌ر؟ له نیوه‌ی
دووه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو كورد له‌پاڵ خه‌باتی چه‌كداری دركی به گرنگی په‌یوه‌ندییه
دبلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر چی ئاستێك
بوون و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه؟ ئه‌وه بابه‌تێكی تره، له دوای ڕاگه‌یاندنی
جه‌نگ دژی تیرۆر و پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و پاشانیش چه‌نگ دژی داعش، كورد رۆڵێكی
گرنگ ده‌بینێ له دژی تیرۆر و هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌بنه به‌شێكی گرنگ
له هاوپه‌یمانی دژی تیرۆر، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2003 به چه‌ندین
قۆناغدا تێپه‌ڕیوون به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تێكی ده‌ستوری و یاسایی
له عێراقدا وه‌رگرت و ده‌ستور ڕێگا به دروستكردنی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی هه‌رێمی
كوردستان ده‌دات، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه سروشتی
په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیه له دووساڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا،
نێچیرڤان بارزانی له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، به دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەرێمی کوردستان بە بنەما و بەها نێودەوڵەتییه‌كان
و داواکاریی پابەندبوونی ئەو دەوڵەتانەش بەو بەهایانە لە به‌رامبه‌ر هەرێمی
کوردستان، په‌یامی دۆستانه‌ی نارد بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بە مەبەستی پەرەپێدان
و پاراستنی پێگەی کوردستان و وتی: ئامانجمان پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەی بەهێزە
لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچە و بەردەوامیدان بە بەهێزکردنی پێگە و سەنگی هەرێمی
کوردستان لەسەر ئاستی هەرێم و نێودەوڵەتیدا کاری جددی دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین
بۆ بە دەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی مافی مرۆڤ و
ئازادییەکان و بەها و پرەنسیپەکانی جیهانی پێشکەوتوو،
هه‌ر بۆیه نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌كه‌یدا جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و هه‌رێمی له وتاره‌كه‌یدا خسته‌ڕوو وتی:
(پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتن بەرژەوەندیی
هەموومان دەپارێزێت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و داب و دەستووری دیپلۆماسی و سەروەریی
هەر وڵاتێک و پێکهاتە دەستوورییەکاندا)
وێڕای له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دووساڵی
ڕابردوودا توانی ئه‌م په‌یامه‌ی به كرده‌نی بكات، هه‌ر بۆیه هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه بانگهێشتی فه‌رمی كرا،
نێچیرڤان بارزانی پشت ئه‌ستور به پابه‌ندبوون به به‌ها و نۆرمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جه‌نگی دژی داعش، په‌یڕه‌وی
له پارا دیبلۆماسی كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستانی له قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵیه‌وه
بردۆته ئاستێكی باڵاتر و ئه‌رك و ڕۆڵی زیاتری پێداوه. ئه‌مه له بانگهێشی و
پێشوازیكردنی ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكی ئه‌لیزێ به ته‌واوی به‌دیكرا.
به‌ریتانیا كه ماوه‌ی سه‌د ساڵه له عێراق ته‌واجودی راسته‌وخۆ و
ناراسته‌وخۆی هه‌یه و له‌ئێستادا له دوای برێگزیت ده‌یه‌وێت ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت
و گۆڕانكاری له شێواز و نۆرمی كاركرنیدا بكات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی
ڕابردوودا توانی ئاراسته‌ی سه‌د ساڵه‌ی به‌ریتانیا له دژایه‌یه‌وه بگۆڕێت بۆ دۆستایه‌تی
و پشتیوانی كه‌یسی كورد، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه.
له ئێستادا كه گه‌ڕێكی تری گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا
به‌ڕێوه ده‌چێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك نێچیرڤان
بارزانی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له شه‌ڕی دژی داعش و به‌شداریان
له گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق به‌رز ده‌نرخێنین.
هه‌موو ئه‌م ئاماژانه پێمان ده‌ڵێن، دیبلۆماسیه‌تی
نێچیرڤان بارزانی له دووساڵی كاركردنیدا، هه‌رێمی بردۆته قۆناغێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆیشی وەک کاراکتەرێکی ئه‌کتیڤ، ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقی
تێپه‌ڕاندووه بۆ ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و له داهاتووشدا كاریگه‌ری زیاتری
ده‌بێت له هاوکێشەكانی ناوچه‌كه‌دا