داپەروەری بۆ گشت و یاسا لەسەرووی هەمووان!
3/9/2022 9:47:00 PM
كاردۆ محەمەد
رەوشی خەڵکی
کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر و پێداویستی و بژێوی ژیانیان و دڵراوکێیان زیاتر دەبێت.
سەرەرای بەرزی
نرخی نەوت و نەمانی پاساوی هەبونی قەیران .
داهاتێکی زۆر،
رۆژێک بەپاساوی نەهاتنی سولفەی بەغدا مووچە نادەن، رۆژێک له هاتنی سولفەی بەغدا، داهاتی ناوخۆ کەم دەکەنەوە و بۆ
دەسەڵاتی جیا جیای خۆیان دەروات. لەم دۆخەدا ژیان و ئیمتیازی موچە و خەرجی پلە بالاکان زۆر زیاتری کردوە، ئەمەش بۆشایەکی
گەورەی لە نێوان دەسەڵاتداران و ژیانی توێژە کەم دەرامەتەکە دروستکردوە، ئاگایان لە
ژیانی خەڵک نیە، بەبێ ئەوەی باکیان بە مەترسیەکانی نیشتیمان هەبێت. لە تەخشان پەخشانی
سامانی گشتی بەردەوامن و کۆشک و تەلار، بەرز
دەکەنەوە. کۆسپ لە جێبەجێ کردنی ئەو یاسایانە
دروست دەکەن، کە خۆیان پەسەندیان کردوە. بۆیە باشترین پرۆژە کەمکردنەوەی موچەو ئیمتیازی
پلە باڵاکانە، چاودێری دامەزراوەکانە، لە تەخشان و پەخشانی دەسەڵاتە جیا جیاکانی
کوردستان.
ئەرکی پەرلەمانتارانە
پێشنیازی پرۆژەی دادپەروەی بۆ گشت و یاسا لەسەروی هەموان بکات.
خەلکی کوردستان
بە گوشاری خۆیان، پشتیوانی لەم پرۆژەیە بکەن تا ئەم دەسەڵاتە بێباکە، ناچار بە دانانی خاڵێک بۆ بەخۆداچونەوەو راستکردنەوە
بکەن، دەنا کارەساتی گەورە بەرێوەیە.
-ئەندامی جڤاتی نیشتمانی
و رێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان