501وتار

ئیرادەی چاکسازی لاواز و متمانە سفرە!

4/14/2021 7:55:00 PM
كاردۆ محەمەد



گۆران لە بەشداری حکومەت بە نیەتی ئەوەی لە دەسەڵات بێت یا ئۆپۆزیسۆن، لەو بەرنامە و بەڵێنەی بە خەڵکی داوە پاشگەز نابێتەوە.

 لەسەر ئەو بنەمایە، رێکەوتنێکی  باشی کرد. زورینەی ئەوانەی لە هەوڵی چاکسازی نائومێد بون، لە راگەیاندنی کارنامەی حکومەت، جەختیان لەجێبەجێ کردنی دەکردەوە.

گرنگ ئەوەیە، سەلمێندراوە، ئەگەر قسە لەسەر چاکسازی و چاکەو گۆرانکاری بێت، بە لایەنێک ناکرێت بە هەموان دەکرێت . باس لەقسەو دروشمبازی و پروپاگەندە  ناکەم.

تا هەنوکە، هەنگاوەکان بە ئامانجی چاکسازی لە کوێ نراوە، توانراوە چی بکرێت؟ بێگومان خەڵک لە کۆتاییدا لەمەحەکی راستیگۆیمان دەدات . ئەسڵی مەبەست؛ دوو پرسی ناو رێكکەوتنی گۆران و پارتی، بە نەزەرەم لای گۆران روحی رێکكەوتنەکەیە، بە جێبەجێنەکردنی پرسیاری لا دروستکردم ! لەوانە یاسای چاکسازی دانانی سندوقی داهایی نەوت، کەچی دوای دوو ساڵ، تازە بە تازە، دوای ئامادەکردنی پرۆژە یاسا و چەندین موناقشە و گفتوگۆی فەرمی نزیک لە ساڵێک، لایەنی بەرانبەر باسی زەرورەت نەبونی پرۆژەکەو یاسایەک بۆ چاکسازی دەکات، پەرلەمان پەسەند بکات.

لە کاتێکدا رێکكەوتنی سیاسی کراوە، پرۆژەکە ئامادەیە، جێی تێرامانە، پاساوهێنانەوەی رەتکردنەوەکە بە دامەزراوەکانەوە، خۆییان لە ناو قەیران دەژین و دادەدادیانە بە قەولی ئەو بەرێزانە بەتێبینی و پاساوە گشتیەکانیان، ئاستەنگی یاسایی لە بەردەم یاسای چاکسازی دروست دەکەن .

خۆ بە هەڵەبردن، چاونوقاندن لە ئاست راستیەکان، دوای حکومرانی سی ساڵ، نەک چاکسازی. لە هەبونی حکومرانیەکی پڕ لە تەنگژە لە بەرێوەبردن و کەڵەکەبونی قەیران لە هەموو ئاستەکاندا شۆرشی چاکسازی دەوێت. نەبونی شەفافیەت و گەندەڵی کە وڵاتەکەی دارزاندوە، بە دامەزراوینەکردنی وڵات و نەبونی سەروەری یاسا و دادی کۆمەڵایەتی لە لایەکەوە ئەوا، ئەگەر لە یەکخستنی هێزی چەکدار و دامەزراوەکانی تر لایەکەیتر گەرێین .

مەترسی دوو ئیدارەیی هەموو رۆژێ سەر دیقانێمان لەگەڵ دەکات، لەم رۆژانەی دوایدا لە گفتوگۆی پرۆژەی چاکسازی پاشەکشەیەکی زەقم بینی، وەکو ئاستەنگەکی گەورەیە لە جێبەجێکردنی خواستی چاکسازی لەبەرئەوەی گۆرانکاری لە عه قڵى سياسمان روینەداوە، بە هەمان رێسای کاتی تەنگانە براین، وەکو دی ناتەباین .
بە ناوی نیشتیمان و هاوڵاتیبون حیزبرانی دەکەین، بە عەقڵى سرينەوەی یەکتر کارو مامەڵە دەكەين.هۆکارەکەش ئیرادەی چاکسازی لاوازو متمانە سفرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن