گرنگی بودجە لە دژایەتی گەندەلی وبەدیهێنانی دادپەروەری!
1/22/2021 9:05:00 AM
كاردۆ محەمەد
بێ پەسەندکردنی بودجە.با قسە لە چاکسازی نەکەین، چاکسازی بێ بونی بودجە،هەرقسەیە.پەرلەمان ،یەکێک لەئەرکەسەرەکیەکەی پەسەندکردنی بودجەیە .
حکومەتى هەرێم ماوەى چەند ساَلە یاسای بودجەى نیە، لە کاتێکدا بودجە بە کڕوک و داینەمۆى پرۆسە کۆکردنەوەى داهات وخەرجى دادەنرێت، ئەگەر ئەم ساڵ یاسای بودجە پەسەند بکرێت، دەبێتە دەسکەوتَیکى گەورە بۆ وەزارەتى دارایى، بۆیە لە نەبوونى یاسایى بودجە ئەم کەم وکوریانە بەدى دەکرێت:
1. نەبونە بودجە واتە نەبونى پلانى ساڵانەى وەزارەت و حکومەت، لەبەر ئەوەى بودجە رەنگدانەوەى پلانى حکومەتە بۆ ساَلى داهاتوو بەڵام بە شَیوازی ژمارە.
2. نەبونى بودجە واتە نەبونى شەفافیەت لە خەرجى وداهات، بە مانایەکى تر وەزارەتى دارایى ناتوانێت بڵیت شەفافیەت هەیە ،ئەگەر یاسای بودجە بونى نەبێت.
3.لەنەبونى بودجەدەسەلاتەکان ون دەبێت،هیچ وەزارەت تەنانەت وەزیرەکان وبەرَیوەبەرە گشتیەکان دەسەلاتەکانى خۆیان نازانن، تەنها کەسێک یان چەند کەسێکى دەست رۆیشتوو لە ناو حکومەت بەئارەزوى تاکەکەسى خۆیان فەرمانى خەرجکردن دەدەن،بەشێوازَیکى تردەسەلاتەکان زیاتر بەرەو مەرکەزیەت وقۆرخکارى دەروات.
4. لە نەبونى بودجە هیچ مانایەک بۆ پرۆسەى ووردبین نامێنێتەوە چ لە لایەن پەرلەمانەوە کە
(پەسەندکردنى بودجە بە یەکێک لە سێ ئەرکە سەرەکیەکەى دادەنرێت) یاخود لە لایەن دیوانى چاودێرى دارایى کە (کارى سەرەکى بەراوردکردنى خەرجى وداهاتى خەملێندراوە بە خەرجى و داهاتى راستەقینەیە).
5. ماوەى حەوت ساڵە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران راوەستاوە، لەبەر نەبونى بودجە، بۆیە بە پەسەند کردنى بودجە پلە بەرزکردنەوە ودامەزراندنى فەرمانبەران دەستپێدەکاتەو، ئەمەش بە دەسکەوت بۆ وەزارەتى دارایى ئەژمار دەکرێت.
6. بە پەسەندکردنى یاساى بودجە گشت داهاتەکان دەبێ بگەرێتەوە خەزینەى حکومەت، بەمەش وەزارەتى دارایى ئاگادار دەبێت لە گشت داهات و خەرجیەکان، بە تایبەت داهاتە نەوتیەکان.
7. بە پەسەندکردنى بودجە، هەلى دەرفەتى کار بۆ هاولاتیان دروست دەبێت،بە هۆی بڕە پارەیەک تەرخان دەکرێت بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان دوای کارکردن تێدا.