باج!
11/12/2021 9:49:00 PM
كاردۆ محەمەد
بۆ سەرچاوەی داهات و خزمەتگوزاری گشتی زۆربەی حکومەتەکان پشت بە باج دەبەستن لەبەرانبەردا دڵنیایی و بیمەی تەندورستی و کۆمەڵاتی و رێگا و بان و ژینگەی پاک دابین دەکات.
ئەگەر کۆچ دیاردەیەکی گشتی بیت ، بەڵام کۆچی هەنوکەی گەنجانی کوردستان نائاساییە بەهۆی گەلێ هۆکار نائومیدی لەئامرازەکانی گۆرانکاری ونەبونی دەرفەتی کارو باجێکی زۆر لەوانەی کاریان هەیە، لە پێناوی ریکخستنی بە یاسا و سود گەیاند ن بە هاولاتیان رونی ئیجائات و غایه كەى لە وەرگرتن و زیادکردنی، لەگەڵ هەردو راوێژکاری پەرلەما ن کاک د.سەفاو و د.یادگار گفت وگۆمان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیەک بە هاوکاری فراکسیۆن كرد، لێرەو لەمیانەی گفتوگۆ کەدا . چەند پرسیاریک خۆ ی قوت کردەوە.
١-.ئایا باج لە کوردستان بە کام یاسا دەسێندری؟
٢- بە کام میکانیزم باج دەچیتەوە ناو داهاتی گشتی ؟
٣-ئەو زیادکردنەی باج و چ گۆرانکارییەکی بەسەر زیاد کردنی داهات و ژیانی خەلک هیناوە؟
٤-حکومەت دەڵێ رێکخستنەوەی باجە، نەک زیادکردن .خەلکیش هاواریان لە زیادبونی باج لێ هەڵساوە.
.٥-ئایا کۆمپانیا گەورەکان بە تایبەت نەوتیەکان باج دەدەن. بەنمونە ئەو باجەی لە کارتی مۆبایل لە خەلک وەردەگیرێت. حکومەت چۆن وەیدەگرێتەوە. سەرەرای شیرنی نەوت.
هەمو ئەو پرسیارانە ئەرکمان دەخاتە ئەستۆ کە بەدەنگ بێن بۆ مافی هاوڵاتی و گەنجانی وڵاتەکەمان.