گۆڕان خەریکی چیە؟
12/6/2021 10:29:00 PM
كاردۆ محەمەد
دوای دەست لە کارکێشانەوەی خانەی راپەڕاندن، خەلکی کورستان بە تامەزرۆییەوە، چاوەرێی پرۆژەی تازەبونەوەو هەنگاوەکانانیان بۆ گۆرانکاری لە ستراتجی بەرێوەبردنی خۆی دا دەکرد.
بێدەنگیەکەی ئەم ماوەیە، بە نیگەرانییەوە پرسیاری لای هاولاتیان دروست کرد، چونکە خەلکە بە پەرۆش و راستگۆکە، لایان وایە لاوازی گۆران تێکشکانێکی گەورەی بەرەی خەلک و ئومێدی گۆرانکاریە. بۆیە لە بێ دەنگی وخامۆشیەکە دەترسن و دەیانەوێ چرای ئومێد گەش بکەینەوە. زریانی هەستانەوە، بەدوای خۆی بێنێ ؟ ئەمەش لە رێی دارشتنەوی گوتاری سیاسی دژ بە نەریتخوازی بەشێوازێکی سەردەمیانە، بە ئامانجی بنیاتنانی ستراتیجی گەرانەوە بۆ بەرەی خەلک و پشتیوانی راگەیاندنێکی شەفاف و راشکاو راستگۆی نیشتیمانی کە گەرووی راستەقینەی. خەلکی کوردستان بێت .دور لە بازنەی چالاکی حزبی و بەرژەوەندی تایبەت و کەسی کار بکات. بە هەمان رێچکەو رێبازی قۆناخی رابەرایەتی کاک نەوشیروان، وەک بزوتنەوەیەکی فراوانی جەماوەری و بەردەوام دەبێت وپاراستنی جیاوازی ئێمەو ئەوان و دەپارێزێ ورێز بۆ جیاوازی دادەنێت ودەبێ بە چەتری نارەزای و مافی هاولاتیان لە فورمێکی سیاسی مۆدیرندا کە ئالا هەڵکری دژایەتی خۆسەپاندنی تەوریسی سیاسی بێت و دامەزراوە کان بەتایبەت کۆمپانیای وشە، وەکو دامەزراوەیەکی فەرهەنگی سەربەخۆی خۆیی دەپارێزێ و هاوکارو هاریکاری ستراتیژی چاکسازی بزوتنەوەکە دەکات.
گۆران بۆ ئیدامەدانی ژیانی سیاسی پشت بە خەلکی کوردستان دەبەستێ و بەسەربەخۆی و رونکاری لە ئاستی دارایی و سیاسی وکار دەکات. دەرفەت بە نەوەی تازە دەدات، وەکو نەریتی سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەکەلە پێناو بەشداری لە ئاڵوگوری سیاسی بەشێوازێکی جەماوەری و مەدەنی بکات رێگرتن لە تاڵان و برۆ دەکاتەسەرمەشقی خەباتی بیت بۆپاراستنی ئاسایشی ولات و پارێزگاری شکۆی هاولاتیان و وبەدیهێنای دادپەروەری کۆمەلایەتی و ژیانێکی خۆش و ئازاد بۆ خەلکی کوردستان .
بۆیە هەوڵەکان چرکراوەتەوەو هەنگاوەکان بە گیانی لێکتێگەیشتن دەنرێن دروشمە سەرەکیەکەی پاراستنی ناسنامەی گۆڕانە!