466وتار

ناکۆکی ناو ماڵی سەدر

2/9/2022 4:35:00 PM
د.سەنگەر سەید قادر

لە ئێستادا ناکۆکیەکی توند لە نێوان ئەحمەد سەدری برازای موقتەدا سەدر و حەسەن عەزاریدا هەیە و هۆکاری ناکۆکییەکە هێنانە پێشەوەی عەزاری و ڕۆڵی لە دانوستانەکاندایە.

ئەحمەد کە بە مایسترۆی سەدرییەکان دەناسرێت ماوەیەکە سەدر لە پەنهادا دەیپاریزێت و ئامادەی دەکات بۆ قۆناغی دوای بە مەرجەعبوونی سەدر و قۆناغی بە مەدەنیکردنی تەیاری سەدری.

هۆکاری ئەم بە پەنهان هێشتنەوەی ئەحمەد سەدر بۆ پاراستنیەتی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی میلیشیاکانی حەشد و دانانی هێڵی سوری ئێرانییەکان، چونکە ئەحمەد پردی پەیوەندی سەدر و ئەمەریکیەکان و کەنداوە و لە دووساڵی ڕابردوودا کاری بۆ دروستکردنی لۆبیەکی بەهێز لە ئەمەریکا کردووە.

-ئەگەرچی لەناو بازنەی سەدرییەکاندا تەنها موقتەدا سەدر خاوەن بڕیاری کۆتاییە، بەڵام ڕاوێژی عەزاری و ئەحمەد و نەسار روبیعی و عادل مەهدور، کاریگەریان لەسەر سەدر هەیە، ئەحمەد کە ئێستا سەرقاڵی نوسینی تێزی دکتۆراکەیه‌تی لە هەفتەی ڕابردوو گەڕایەوە نەجەف بۆ پشتیوانی مامی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتدا.

ئەحمەد ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەی چاکسازی هەڵبژاردن بوو کە بەرهەمەکەی داڕشتنی یاسایەک بوو پڕ بەبەری سەدرییەکان و سەرکەوتن بوو لە هەڵبژاردندا، بۆیە لە ئێستاشدا سەدر گوێ بۆ ڕاوێژەکانی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتدا دەگرێت، لەبەرامبەردا عەزاری بەهاوبەشی زاملی و حلفی دەیەوێت کاریگەری ئەحمەد لەسەر سەدر سنوردار بکات.

ئەحمەد سەدر کێیە؟

_ئەحمەد مصطفي الصدر لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ و هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە لە زانستە سیاسیەکاندا،دايكي كچی محمد باقر سەدرە و خاڵی جەعفەر سەدرە و مامی موقتەدا سەدرە.

- سەدر دەیەوێت ڕەوتی سەدر لە ژیر سایەی عەمامە دا دەربهێنیت بیکات بە بزوتنەوەیەکی سیاسی مەدەنی کە نمایندەی هەموو عێراقییەکان بکات لە بازنەی مەزهەبی دەربازی بکات، بەهۆی بێ ئومێد بوونی لەسەر کردەکانی ڕابردووی ڕەوتەکەی دەیەوێت ئاڵای مەدەنی سەدرییەکان بداتە دەست ئەحمەدی برازای.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن