459وتار

ئایا حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵدەوەشێتەوە؟

9/7/2019 9:46:00 AM
د.سەنگەر سەید قادر

لە ئێستادا  هێزە سیاسەکانی عێراو جوڵەیان تێکەوتوە و تایی هەڵبژاردنیش وردەوردە بەرز دەبێتەوە و موزایەدەیەی سیاسی لە بازاڕ گەرمی دایە بۆیە حکومەتی عبدالمەهدی بەم شێوەی ئێستای نامێنێتەوە و دوو سیناریۆ هەیە بۆ گۆڕانکاریەکان:


١- سیناریۆی یەکەم: لە چوار چێوەی بانگێشت کردنی وەزیرەکاندا بۆ پەرلەمان ژمارەیەک لە وەزیرەکان متمانەیان لێ بسەنرێتەوە یان عادل عبدالمەهدی ناچار بکرێت  گۆڕانکاری لە حکومەتدا بکات 

٢- سیناریۆی دووەم: لێسەندنەوەی متمانە لە کۆی حکومەتەکەی عادل عبدالمەدی و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ 

٣- سیناریۆی سێیەم : بەهۆی فشاری لایەنەکان و نەبونی دەسەڵات و دەستێوەردان لەکاروباری حکومەت لەلایەن حیزبەکانەوە عادل عبدالمەهدی ناچار بکات دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات

- بەپێی زانیاریەکان هەریەکە لە کوتلەی سائیرون بەسەرۆکایەتی سەدر و کوتلەی  نەسر بەسەرۆکایەتی عەبادیبەشێک لەلایەنە سونەکان لەگەڵ سیناریۆی دووەمدان بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ 

- هەرچی کوتلەی فەتح و ڕەوتی حیکمەیە لەگەڵ  سیناریۆی یەکەمدان بە مانەوەی حکومەت و بەسەرۆکایەتی عادل عبدالمەهدی و گۆڕانکاری لەچەند وەزارەتێکی حکومەتدان 

چونکە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت حەشدی شەعبی بەپێ پارێز بەندی دەهێڵێتەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیلدا و مانەوەی حکومەتی عبدالمەهدی بەمم لاوازیەی ئێستای لەبەرژەوەندی کوردە

- بەرەی سێیەم کورد و دەوڵەتی یاسایە لەگەڵ مانەوەی حکومەتدان. وەک و خۆی بەبێ هیچ گۆڕانکاریەک چونکە  دۆخی ئێستا و مانەوەی حکومەتی عبدالمەهدی  وەک ئێستا لە بەرژەوەندی کوردە 

بۆ دەوڵەتی یاساش(حیزبی دەعوە) گرنگی لەوەدایە بە پشتیوانی ئێران دەیانەوێت جارێکی تر بێنەوە سەر دەسەڵات لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکانەوە و واینیشان بدەن  کە دورکەوتنەوەی ساڵێکی حیزبی دەعوە لەدەسەڵات دۆخی عێراقی خراپتر کردوە

بەڵام ئەوەی کاریگەری یەکلای کەرەوەی دەبێت لەسەر ئاراستەی گۆڕانکاریەکان ئێرانە و هەلوێستی ئێران و ئاراستەکردنیشی پەیوەستە بە ململانێکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێرانەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن