504وتار

بۆڵتن لە كتێبەكەیدا چۆن باسی كورد دەكات

6/22/2020 3:58:00 PM
د.سەنگەر سەید قادر

١- ئەوەی ڕوونە كە ترەمپ هیچ زانیاریەكی لەسەر كورد و جوگرافیای ناوچەكە نیە بە جۆرێك كوردستانی ڕۆژئاوا و باشور و هێزەكانی پیشمەرگە و سوریای دیموكراتی لەیەك جیا نەكردووەتەوە

٢- لەسەر پرسی داگیركردنی كەركوك ئەوەی بۆڵتن ئاماژەی پێدەكات كە ئەمەریكا ئاگادری پلانی ئێران بووە و پێی وابووە كورد دەتوانێت بەرگری بكات و دواتر ئەمەریكا ڕاگرتنی شەڕ دەسەپێنێت و هاوكاری كورد دەكات

٣- بۆڵتن لە ڵاپەڕەی ١٨٨ دەڵێت لە پیش هێرشی ئاردۆگان. بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ترەمپ بەڵێنی لە ئاردۆگان وەرگرت هێرش نەكاتە سەر كوڕدستان چونكە ئەمەریكیەكان كوردیان خۆش دەوێت و ئاردۆگانیش بەڵێنی پێدا كە هێرش نەكات

٤- بۆڵتن دەڵێت ترەمپ كوردی خۆش ناوێت و بە ترسنۆك ناوی بردوون بەڵام زۆرینەی ئیدارەكەی كوردیان خۆشەوێت( ئەم. ترەمپە پێشتر دەیوت كورد سەربازی ئازان)

٥- بۆڵتن دەڵێت زۆرینەمان پێمان. وابوو كە كە دبێت بۆ هەمیشەی لە سوریا بمێنینەوە و هاوكاری كورد بكەین لەو سنورەی كەلە ژێر دەستی دایە بەڵام ترەمپ دژی ئەوە بوو

٦- بۆڵتن دەڵێت ژەنڕاڵەكانی سوپای توركیا دژی هێرش كردنە سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوون كە ئەمە زیانی ستراتیژی درێژ خایەنی دەبێت لەسەر توركیا بەڵام بەتەنها ئاڕدۆگان لەگەڵ هێرشدا بوو بۆسەر كوردەكان

٧- بۆڵتن دەڵێت پێم وایە ئاردۆگان ڕقێكی زۆری بەڕامبەر بە كورد هەبوو پرسەكە پەیوەست نەبوو بە پارتی كرێكاران و كێشەی خاكەوە

٨- بۆڵتن لە لاپەڕەی ١٨٤ دەڵێت پێم وایە ئاردۆگان تەنها كوردێكی بە باش دەزانی كە مردوو بێت

٩- بۆڵتۆن دەڵێت ترەمپ لە دوای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردەكان توڕە بوو بەتایبەت دوای پەیوەندیە تەلەفونیەكەی مەزڵوم كۆبانێ و پۆمپیۆ

١٠- بۆڵتن دەڵێت ترەمپ ڕێزی زۆری ژەنراڵ مەزڵومی لە دوای هێرشەكان هەرچەندە مەزڵوم ڕایگەیاندبوو ئێوە بۆ هەمیشە متمانەی ئێمەتان لەدەستدا .

١١-بۆڵتن: كۆنگرێسمانە كۆمارییەكان دژی هێرشی توركیا بوون بۆسەر كوردەكان بەڵام دیموكراتەكان بێدەنگ بوون بۆیان گرنگ نە بوو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن