رون و ڕاشکاوییەکەی سەید عومەر
3/15/2021 2:18:00 PM
شەنکار عەبدوڵا
عومەری سەید عەلی،
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 13_3_2021 لەکۆبونەوەیەکدا کەبۆ هەڵسوڕاوە رێکخراو
و نارێکخراوەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا روون و ڕاشکاو وەڵامی پرسیارگەلێکی دایەوە
کەپێشتر گرێبوون لەلای هاونیشتیمانیان و زۆرینەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای
ئەو قسانە دەبێ تەسەور و بۆچوون ناڕاست و چەواشەکارانە توڕدەین و بیگێڕینەوە بۆ ئەوانەی
کەبازرگانی بەوپرسانەوە دەکەن، چونکە ئەوانە بێدەنگی سەیدییان بەدەرفەت زانیبوو بۆ
هەڵڕشتنی رق و حیقدی ناخیان.
قەوارەی هەرێم و
گەندەڵی پارتی و یەکێتی
عومەری سەید عەلی
پیاوێکی نیشتیمانیە و کەس ناتوانێ ئینکاری خەبات و ماندوبون و قوربانیدانی بکات، چ
لەشۆڕشی چەکداری و شاخدا و چ لە شۆڕشی مەدەنی و شاردا، هەمیشە خەمخۆری کوردستان
بووە و لەبارەی قەوارەی هەرێمەوە بەسەراحەت وتی، قەوارەی هەرێم بەرهەمی شۆڕش و خەباتی
نەتەوەیەکە و گەلەکەمان بە هەزاران شەهید و قوربانی داوە بۆی و هەزاران گوندی تەختی
زەویکراوە و هاونیشتیمانیەکانی لەزێدی خۆی وەدەرنراوە، بۆیە ئەرکی هەمومانە پارێزگاری
لێبکەین بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە و ناکرێ لەبەر گەندەڵی و خراپی ئیدارەدانی پارتی
و یەکێتی و تەنانەت بۆ وەرگرتنی شتێکی بچوکی وەک موچە قەوارەکە بخەینە بەردەم پەرتکردن
و هەڵوەشانە و چونکە لەمکاتەدا مەترسیەکانی سەر قەوارەی هەرێم زۆرە، دەورەدراوین بەدوژمنی
دەرەکی. بۆیە ئەرکی ئێوەیگۆڕانخوازە وەڵامی هەرکەسێ بدەنەوە کەدژی قەوارەی هەرێم بێ
و یاری و سوکایەتی پێبکات.
پێشتریش کاک عومەر
لە ریفراندۆمدا بەبەڵێ دەنگیدا و لەکۆبونەوەی جڤاتیشدا کەرەخنەی ئاراستەکراوە لەبارەی
ریفراندۆمەوە، بەبێ سڵەمینەوە، وتبووی بەڵێ، ئەگەر سەدجاریتر ریفراندۆم بکرێتەوە دەنگ
بەبەڵێ دەدەم و هەموو خەباتی من بۆ ئازادی و دەوڵەتبووە بۆ نەتەوەکەم، ئێستاش هەروا
بەسانایی پشتناکەمە ئەو خەونەی کەگەنجێتی و ژیانی خۆمم لەسەر داناوە.
هەروەها وتیشی،
دەبێ واز لە شەڕەجنێوبهێنین و بەمەنتقی سیاسی و یاسایی و ئیداری و عەقڵانی رەخنەبگرین،
چونکە شەڕەجنێو و سوکایەتی نامانگەیەنێ بەئەنجام.
ناڕەزایەتی گۆڕانخوازان
عومەری سەید عەلی،
لەدرێژە گوتارەکەیدا هاتە سەرپرسی کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان وتی، لای هەمووتان روونە
ئێمە کێشەمان هەیە و لەماوەی پێشووشدا دەیانجار ئامادەیمان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ و دواین هەوڵیش د. بورهان یاسین بوو، لەرێگای
ئاکۆ وەهبییەوە بۆ ئاشتکردنەوەی ناڕازییەکان، من پێم وت، ئامادەین بۆگفتوگۆ بەبێ مەرج،
ئەگەر کێشەشیان منم، ئەوە من دەستلەکار دەکێشمەوە و پێویستم بەو پۆستە نییە، دوای
ماوەیەک و سێ پرسیاریان ئاراستەکردین، وەڵاممان دانەوە بەئەرێنی، دواتر بورهان یاسین
گەیشتبووە ئەو بڕوایەی کە ناڕازییەکان نایەنە پێشەوە بۆ گفتوگۆ بۆیە سوپاسی ئێمەی
کردووە بۆ جدییەتی ئامادەیمان لەسەر ئەو پرسە و نەبوونی مەج لەوبارەیەوە.
هەرچەندە لای هەمووان
ئاشکرایەناڕازییەکان لەئێستادا خەریکی جموجوڵ و چالاکین بەگروپی جیاواز، چونکە خۆشیانیەک
نین و هەریەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنن، کاک عومەر وتی، ئێمە دەرگامان کراوەیە بۆ هەرکەسێ،
ئەوەشی دەیەوێ حزب دروست بکات یان لیست دروست بکات ئێمە پیرۆزبایی لێدەکەین و گۆڕەپانەکەش
فراوانە و هەرکەس ئازادە چۆن ئەسپی خۆی تاودەدا.
گردەکە و تەورێسی
سیاسی
موڵک و ماڵەکانی
کاک نەوشیروان دوای کۆچی دوای خۆی زۆرترین قسەی لەسەرکراوە و تاقەیەکی زۆر مرۆیی و
میدیای بۆ گەورەکردن و چەواشەکردنی هاونیشتیمانیان بەکارهاتووە، هەرچەندە عومەری سەید
عەلی چەندجارێکی تر لەجڤاتدا وەڵامی ئەو پرسەی داوەتەوە و لەگوتارەکەیدا جارێکیتر
هاتەوە سەری و وتی، کاتێک کاک نەوشیروان لەساڵی 2006 لەیەکێتی هاتە دەرەوە داوای لەئێمەکرد
بێینە دەرەوە، ئەوکات ئێمەیەک لەسەر سێی ئەندامانی سەرکردایەتییەکێتی دەبوین،
وتمان نایەین، چونکە تۆ بەئێمەت نەوتووە، دێیتە دەرەوە ئەوکات خۆی هاتەدەرەوە و
گردەکەی وەرگرت لەگەڵ بینای چاودێری دارایی و 10 ملیۆن دۆلار، دوای ئەوەی شارەوانی
هاتبوون تاپۆی بکەن، کاک نەوشیروان و کاک قادر و هاوڕێکانی تر رێکنەکەوتوون لەسەر
ئەوەی چۆن بەناوی بکەن، بۆیە کردیان بەناوی کۆمپانیای وشەوە و کۆمپانیای وشەش بەناوی
کاک نەوشیروانەوە بووە و دوای ئەوەش کاک نەوشیروان کۆچیکرد، ئێ موڵکەکانی دەچێتەسەر
منداڵەکانی، ئیتر ئێمە، بەچ هەقێ بچین و داوایبکەین؟ ئێمە بۆ دابەشکردنی موڵک و ماڵ
نەهاتووین و بۆسەرخستنی پرۆژەیەکی سیاسی هاتوین.
یان خەڵکانێکی
تر باسی ئەوە دەکەن کەگوایە ئێمە فەرمانەکانی کوڕانی کاک نەوشیروان جێبەجێدەکەین،
من دەڵێم کێ بچوکترین بەڵگەی هەیە بابیخاتەروو، بزانین لەکوێدا و لەچیدا ئێمە فەرمانی
ئەوانمان جێبەجێکردووە، گۆڕان دامودەزگایی خۆیی هەیە و ئەوان سیاسەت و ستراتیژی گۆڕان
دادەڕێژن، نەک کەسێکیتر.
ئینجا کوا پلە و
پۆستی کوڕانی کاک نەوشیروانیان کاک بەختیاری برای، بۆیە باسکردنی تەورێسی سیاسی لەقسەی
پڕوپوچ زیاتر نییە.
نابێ ئێوە بکەونە
ژێرکاریگەری قسەگەلێکی بێ بەڵگەی ناحەزانەوە.
موزایدەی ئۆپۆزسیۆن
و پەرلەمانتاران
یەکێکی تر لەو تەوەرانەی
عومەری سەید عەلی لەسەری وەستا، موزایدەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە و وتی، ئێستاش کەلەدەسەڵاتداین
تەحەدای هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەین، بابزانین کامیان لەئێمە رەخنەی زیاتر لەکابینەی
نۆی حکومەت گرتووە، کار گەیشتووەتە ئەوەی پارتی پێمان بڵێ ئێوە پێیەکتان لەدەسەڵاتە
و پێیەکتان لە ئۆپۆزسیۆنە.
وتیشی، ئێمە بەردەوان
دەوری خێرمان گێڕاوە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدا، بەڵام، نەدەسەڵات و نەئۆپۆزسیۆن
بەدەنگمانەوە نەهاتون و کەچی موزایدەمان بەسەردا دەکەن.
یان هەندێ لە پەرلەمانتاران،
کەشەورۆژ ئیشیان بووە بە دەرزی ئاژنکردنی گۆڕان، ئێمە باش دەزانین ئەوانە چ پەیوەندییەکی
ژێربەژێرییان لەگەڵلایەنەکان و بەرهەم ساڵحدا هەیە و چیدەکەن، بۆیە موزایدەکانیان
هیچ بایەخێکی نییە.
ئینجا ئەگەر ئەوان
خەڵکیان لەگەڵدایە بۆ 10 هەزار کەس ناهێننە سەرشەقام و هێزی خۆیان تاقیبکەنەوە، بۆیە
قسە بەتەنها بەس نییە و هیچ بۆ خەڵک ناکات.
بەشداری گۆڕان لە
حکومەت
عومەری سەید عەلی
باسی بەشێکی تر لەو رەخنانەیکرد کەلێیان دەگیرێ و وتی، دەڵێن بەشداری حکومەتیان
کردووە، بەشداری گۆڕان لە حکومەت بەبڕیاری من نەبووە، بەڵکو لە 45 ئەندامی جڤات،
39 ئەندامیان دەنگیانداوە بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەت.
وتیشی، هەرکات جڤاتی
نیشییمانی گۆڕان بڕیاری کشانەوە بدات لە حکومەت دەکشێینەوە.
کاتێ گۆڕان بەشداری
لەکابینەی نۆداکرد، ئەوکات ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی بوو، چونکە مەترسی جدی لەسەر
قەوارەی هەرێم هەبوو، بەتایبەتی لەرێگای لێدان لە حکومەتەوە، بۆیە بەشداری گۆڕان ئەوپلانانەی
هەڵوەشاندەوە کەلەخەیاڵی هەندێکەسدابوو بۆ لاوازکردن و تێکشکانی قەوارەی هەرێم.
مرۆڤ قسەیە بۆ
خوا بکات، وەزیر و کاربەدەستەکانی گۆڕان لەکابینەی نۆدا لەهەرە چالاکترین وەزیر و
کاربەدەستەکانن، بەشاهیدی دۆست و دوژمن، بۆیە کشانەوە لەمکات و ساتەدا زیانێکی گەورە
لە خۆی و لە حکومەتیش دەدا، چونکە لەماوەی چەند ساڵیڕابردودا دەرکەوت ئەو کارەی لەحکومەتدا
دەکرێ، هەرگیز لە ئۆپۆزسیۆندا ناکرێ.
عومەری سەید عەلی
وەک خۆی
گوتارەکەیعومەری سەید عەلی ورد و کورت و پوخت
و وەڵامدانەوەیەکی جدی بوو بەزۆربەی پرسە هەنوکەییەکان و وەڵامی گۆڕانخوازان، بەوپەڕیڕاشکاوییەوە
قسەیکرد و وەک دەڵێن، خاڵی خستەسەر پیتەکان.
ئەوەی کەزۆرگرنگە،
سەید عومەر کەسێکی پۆپۆلیست نیە و شوێن هات و هاوار و ئەو تەوژمە ناعەقڵانیە ناکەوێ
کەئەمڕۆ باوییەتی، بەڵکو خاوەنیڕوئیا و دنیابیبی خۆیەتی بۆ سیاسەتکردن و گوێکرێکی
باش و پیاوێکی واقیعیە و باوەڕی بە ئەخلاق و پرەنسیپیئەخلاقی هەیە لەسیاسەتکردندا
و لەخۆبردووە و باکی بەپلە و پۆست نییە، هەموو ئەمانە وادەکات بڵێین عومەری سەید عەلی
خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزە کەبەرگەی ئەو هەمووە جنێوەی گرتووە بەناوی رەخنە و ئەو
هەمووە موزایدە و سوکایەتیەوە بەناوی دڵسۆزییەوە، تۆ بەوڕاشکاوییەتجارێکی خەونەکانی
نەیارانت کردەوە بەبڵقی سەرئاو، روونیشە ئەوان رقێکی ئەستورییان لەخۆڕاگری و خاوەن
پرەنسیپیت و خۆنەدان بەشەپۆلە ناعەقڵانیەکاندا کەجگە لەکارەسات هیچی تری بۆ میللەت بەرهەم نەهێناوە، تۆش کەتەمەنی
خۆت لەپێناو گەلەکەتدا بەڕێکرد، ئەوەشی کەماوتە زەحمەتە بهێڵی تەڵخ و ناشیرین بێ،
ئەرکی گەورەی تۆ کارکردنە بۆ سەرخستنی پرۆژەکەی کاک نەوشیروان، بەبێ ئەوەی لا بۆ
دواوە بکەیتەوە.