تهماتهی خۆماڵێم كڕی كاتێك پێویستم نهبوو!
7/9/2020 6:29:00 PM
حاجی دیلمان عومهر*
چیرۆکێک راسته قینه، که بهسهرمدا هاتووه.
ساڵی (٢٠٠٥ و ٢٠١٥) له گه شتێکی رۆحی و به جێگهیاندنی ئه رکی (عو مره و حه ج) له ووڵاتی سعودیه، له کاتی کڕینی پێداوویستیهکانی ڕوژانهمان وه کو (سابوون و شامپۆ و خوارده مه نی رۆژانه ی قووتو ،..هتد).
ئێمه ی خه ڵکی کوردستان که نزیکه ی (٥٠٠٠)هه زار که س ده بووین به ناو مۆ ڵ و بازاڕه کاندا هه ڵپرژابووین بۆ کڕینی شتومه کی بیانی و به تایبه تی سعودی. به ڵام ئه وه ی سه رنجی منی راکێشا (خه ڵکی تورکیا)بوو له ناو بازاره کاندا کون به کون ده گه ڕان بۆ کڕینی (سابونێک یان شامپۆیه ک یان شتومه کێکی تورکی)، هه تا له ماڵی خوداش له گه ل جێ به جێ کردنی ئه رکه ئاینه کانیاندا هاوشان بیریان له به ره و پێشچوون وپاراستنی ئابوری ووڵاته که یان ده کرده وه و ووڵاتی خۆیان له هه مووشتێک گرنگتربوو لایان.
منیش زۆر نیگه ران بووم به م دیارده یه، ئێجگار به زه ییم به خۆم و هاونیشتیمانیان و ووڵاتی خۆمدا هاته وه که کوردستانه،
بۆ چه ند پێشنیارێک بۆ هاونیشتیمانیە خۆشه وویستە کانم:
•با ووڵاتی خۆمان خۆشبوویه ت و له کونج و کونی ناو بازاڕدا بگه رێن بۆ شتومه کی خوماڵی بیکه ینه هه ڵمه تی نیشتیمانی.
•با پیداوویستی یه خوماڵیه کانمان زۆر لا خۆشه وویست و به هاداربێت له پێناو سه رکه وتنی ئابوری کوردستان .
•با ئیتر وازبهێنین له ده سه ڵات و حوکمه ت و ..هتد بەگژداچوونی یە کتری، خۆمان له تاکهوه ده ستپێبکه ین بۆ به نیشتیمانیکی کردنی ژیانمان به رۆحی به رپرسیارییه تیه وه،چونکه کوردستان هی هه موومانه.
•ئێستا کاتی ئه وه هاتووه حوکمه تیش له چاویی نیشتمانی یه وه هه موو بابه ته کات ببینێت و قۆڵی به رپرسیاریه تی لێ هه ڵماڵێت، له گه ڵ خه ڵکی خۆیی ئاوێته بێت و ببنه وه دوو رۆح له جه سته یه کدا.
•هاندانی گشتی هه بێت بۆ په ره پێدانی که رتی پیشه سازی و کشتوکاڵی خۆماڵی، دوور له قۆرخ کاری و تێکدانی ئه م بیروباوه ڕه ئابوری یه نیشتمانییه گرنگه.
هه رکاتێک هه موومان وه کو تاک هاوشانی یه کتری خاکی نیشتیمانی کوردستانمان پاراست، سه ری ده خه ین، ده یگه ینینه که ناری سه رکه وتن،چونکه هی هه موومانه.
*مافپه روه ر