921وتار

لەشکرکێشی تورکیا کاردانەوەوئامانج!

6/27/2020 4:39:00 PM
نەوزاد ساڵح

خوێندنەوەبۆئاستی ئامادەکاری سیاسی وسەربازی و دیبلۆماسی تورکیادەرهەق بەهێرشەکانی بۆسەربنکەوبارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان قوڵترو ڕیشەدارترن وەک لەڕاگەیاندنەکانی تورکیا داباس دەکرێن کەگوایە مەبەستیان لەناوبردنی گەریلاکانە لەسنورەکەدا!!   مێژووی سیاسیەکانی تورکیاهەمیشەپڕبوە لەکەڵکەڵەی لەناوبردن و لەخەیاڵدانیاندا لەناوبردنی کورد بوونی هەبوە بەتایبەت  لای مصطفی کمال ئەتاتورک، عیسمەت ئۆنینۆ، بڵند ئەجەوید دوای ئەمانیش لە سەردەمی ئۆزال ودوای  ئۆزالیش وبەدرێژایی سەدەی بیستەم هیچ داننانێک بە نەتەوەی کورددا نەنراوە و دۆزی کورد هەرپشتگوێ خراوە، پاوەن خوازی وهەژموون گەرایی تورکیا بەردەوام لە پەرەسەندندابوەو لە بنەمادا تورکیای نوێ هەر لەسەربنچینەی پاشماوەوپشتاوپشتی عوسمانی سەرچاوەی گرتوەو هاتنی کۆماریش نەیتوانی گۆڕانکاری ئەوتۆ لەزهنیەتی تاکڕەوی تورکیادا دروست بکات جگە لە گۆڕینی بیرۆکراسی باڵەخانە لە جێی بیروکراسی خەلیفەدا، کێشەی کورد لە تورکیا هەر لەسەرەتای کۆمارەوە تا ئێستا  نکۆڵی لێکراوە و دەساڵاتدارانی تورکیا هیچ کات بایەخیان بەم کێشەیە نەداوە و هیچ هەنگاوێکی پراکتیکیان بۆ چارەسەری هەڵنەگرتوە، ئەمە وێڕای بوونی دەیان کێشەی تر لەم وڵاتەدا لەوانەش کێشەی قوبرس لەگەڵ یۆنان، کێشەی ماف و ئازادیە سیاسیەکانی تاک، کێشەی ئەرمەنەکان کە کۆمەڵ کوژکراون لە ساڵی١٩١٥ ، ئەم نکۆڵیکردنەی مافەکانی کورد لە باکور کوردی ناچارکردوە وەک هەرێمەکانی تری کوردستان یاخی بوون وشاخ وشۆڕش هەڵبژێرێت،ئەردۆغان بەپشتیوانی پارتی نەژادپەرستی مەهەپە بەردەوام بوە لەدژایەتی باکوروخۆرئاوای کوردستان ،ماوەیەکە کەڵکەڵەی (عەهدی میللی) کەوتوەتەوەسەری ولەوڕێنەی فراوانخوازی وپەلهاویشتندایە بۆ لیبیاو دەریای ناوەڕاست وهەرێمی کوردستانیش کەبەخەیاڵ پڵاوی سڵتان دەتوانێت سنوری جوگرافیای تورکیا بەپەلاماردان وداگیرکاری فراوان بکات!

میساقی میللی یان پەیمانی میللی چیە؟
یەکێکە لەبڕیارەکانی سەردەمی عوسمانی و وەک دەستکەوتێک سەیری دەکەن، (١٠٠)ساڵ بەسەر میساقی میللی تورکیدا تێپەڕیوەکە بەپێی ئاگربەستی مەندەرۆس لە١٩١٨/١٠/٣٠دالەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتالیاوفەرەنساوبەریتانیاودەوڵەتی عوسمانیداواژۆکراوەو سنوری تورکیایان دیاری کردوەکە درێژدەبێتەوە بۆناوسوریاوعێراق کەشاری حەلەب وموسڵ وکەرکوک وهەولێرو سلێمانیش دەگرێتەوەوبەپێی ئەم ڕێکەوتنەش تورکیامافی ئەوەی هەیە کەنەهێڵێت ئەوشارانە داگیربکرێت،بەڵام دوای سەرنجی بەریتانیەکان لەجوگرافیای ناوچەکە بەباشیان زانی کە شاری موسڵ داگیربکەن،دوای پەیمانی سیڤەر کەدواترمیساقی میللی بەدواداهات لە ٢٨ کانونی دوەم١٩٢٠ لە مەجلیسی نوێنەرانی دەوڵەتی عوسمانی تورکیاسنوردارکرا.
سەرۆک ئۆزالیش لە١٩٩١ کاتی هێرشی هاوپەیمانان بۆسەرعێراق ویستی دەست بەرێت بۆئەم پرسەوبەفرسەتی زانی بەڵام پێی نەکرا،هەروەهالەساڵی ٢٠٠٢کاتێک ئەکەپە دەسەڵاتی گرتەدەست دیسان ئەم پرسی میساقی میللیەی هێنایەوە باس ودواتریش (احمد داودئوغڵو) لە٢٠٠٩ کەوەزیری دەرەوەی تورکیابوو کتێبێکی بەناوی(قوڵایی ستراتیجی تورکیا) بڵاوکردەوە کەتیایداتەواوی ئامانجی سیاسی وئابوری تورکیای ئاشکراکردوە.
ئۆپراسیونی چنگی پڵنگ

سوپای تورکیایەکەم جاری نیە لەشکرکێشی بۆ سەرسنوری هەرێمی کوردستان بکات بە بیانووپاساوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە ،وێڕای شەهیدکردن وبریندار کردنی خەڵکی سڤیل وگوندنشینەکان ووێران بوونی گوندوماڵەکانیان کەهەتا ئێستا زیاتر لە (٢٨٢) گوندی باشور زیانیان بەرکەوتوە و (٧) گوندیان هەربەتەواوی چۆڵکراون  جگەلەزیان گەیاندن بەسەروەت وسامان وئاژەڵ وسروشت وژینگەی ناوچەکەش.
تورکیالە ساڵی ١٩٩٥ ەوە بەردەوام لە شکرکێشی کردوەو هەرجارەی لە ژێر ناووناونیشانێکداوبێ سڵەمینەوە لەپێشێلکردنی سەروەری عێراق وعورفی دراوسێیەتی، لە ئێستاشدا کەلە ١٥ / ٦/ ٢٠٢٠ ەوە دەستیان بەهێرشی ئاسمانی وزەمینی کردوەبۆسەر کەمپی ئاوارەکانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور کە١٢هەزارئاوارەی باکوری کوردستانی تێدانیشتەجێیەو سنوری شەنگال و حەفتانین وبرادۆست وخواکورک وزاخۆش تەنانەت بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە سنوری پارێزگای(سلێمانی) لە گوندی گەشتیاری (کونەماسی) چەندهاوڵاتیەکی سڤیلیان شەهیدوبریندارکرد.
ئەم هێرشانە دوای سەردانی ( هاکان فیدان ) بەرپرسی میتی تورک ،(خەلوسی ئاکار) وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بغداد دەستی پێ کرد بۆسەر باشوری کوردستان،هیوادارین سەرۆک وەزیرانی نوێ کەزۆرباسی سەروەری عێراقی کرد بتوانێت هەنگاوێکی کردەیی لەدژی لەشکرکێشی تورکیابنێت.
ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە چیە؟
ئەوڕەهەندانەی پشتی ئۆپراسیونەکە چین؟
١ -شکاندنی شکۆی هەرێمی کوردستان ونەخوێندنەوەی وەک هەرێمێکی فیدراڵ و داگیر کردنی چونکە ئەردۆغان چەندهەفتەیەک پێش ئێستا ووتی سنوری جوگرافی تورکیا ئەمەی ئێستا نیە و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر نیەتی داگیرکاری .
٢ -تورکیا سوود لەو بۆشاییە دەستوری ویاسا ییە وەردەگرێت کە لە عێراقدا دروست بوەو هێشتا حکومەتی (مصطفی کازمی)  نەیتوانیوە وەک پێویست ببێتە خاوەن  سەروەری خۆی وسنوری خۆی بپارێزێت. 

٣- ئیرەیی بردن بەبە‌هێزبوونی هەژموون و هێڵی نەتەوەیی کورد لە خۆرئاوای کوردستان و باکوروباشوریش کەلەم ڕۆژانەدا نزیکبوونەوەوڕێکەوتنی پەیەدە لەگەڵ (ئەنەکەسە)واژۆکرا کە تورکیا دژی ئەم ڕێکەوتنیە.

٤- هەڵوێست وەرگرتنە لەمەر ڕێکەوتنی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق کە لە ڕێکەوتنەکەدا هاتوە دەبێت سەرجەم هێزە بیانیەکان لە عێراقدا بکرێنە دەرەوە و ئەمەش بەسەر تورکیادا جێبەجێ دەکرێت کەزیاتر لە (٢٠) بنکەو بارەگای لە باشور هەیە.

٥- گوشارەکانی ناوخۆی تورکیا لەسەر ئەکەپە و ئەردۆغان زۆرەو بە تایبەت دووپارتی تری ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی ( احمد داود ئۆغلۆ) (علی باباجان) دروست بوون و کە کاریگەریان هەیە لەسەر دەنگدەر وسنوری قەڵەمڕەوی پارتی ئەکەپەی دەسەڵاتدارجگە لەدروستبوونی هەڵاوسانی ئابوری ودابەزینی بەهای لیرەی تورکی وزیادبوونی ڕێژەی بێکاری. 

٦- هاوسەنگ کردنەوەی شکستەکانی بەرەی نەسرەو احرا ر الشام وسلتان مراد کەتورکیالەدژی سوپای نیشتمانی حەفتەربەکاریان دەهێنێت لەلیبیا کەکۆمکاری عەرەبی و چەندین وڵاتی وەک میسروسعودیەوئیمارات دژی وەستاونەتەوە.
٧-ئامانجێکی تری تورکیا لەم هێرشانەدا دروستکردنی شەڕەلەنێوان پەکەکەولایەنەکانی باشوورداودەیەوێت ئەم شەڕەبخاتەناوماڵی ئەوانەوەوبیگوازێتەوە بۆباشور.
٨- لەخۆرئاوای کوردستان پلانی ئەوەی هەیە کوردەکان دەربکات لەزێدی خۆیان ولەشوێنیان گروپەعەرەبیە تیرورستەکانی سوریا نیشتەجێ بکات تاسنوری باکوروخۆرئاوالەیەک داببڕێت..
٩- بەگەڕخستنەوەو نوێکردنەوەی (میساقی میللی)کە سڵتان ئەردۆغان بەردەوام وڕێنەی پێوەدەکات وباسی دەکات ونایشارێتەوە کە پەرەبەبەرفراوانکردنی سنوری جوگرافی تورکیادەدەن،لەم ساڵانەی پێشووشدا دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی مەهەپەی نەژادپەرست لەپەرلەمانی  تورکیاوتی کەرکوک سەربەتورکیایە.
١٠- ئامانجێکی تری تورکیا ئەوەیە کەدەست بگرێت بەسەربازاڕو وزەوسامانی کوردستاندابەتایبەت نەوت وغازو کانزاکانی ترتا بەم داهاتە گروپە تیرورستەعەرەبیەکانی پێ بەڕێوەبەرێت وبەریان بداتەگیانی هاوڵاتیانی کورد.

لەم کاتەدا هەرێمی کوردستان وعێراق دەتوانن چی بکەن؟
چۆن ڕووبەووی ئەم دۆخەدەبنەوە؟
ڕێکارەیاسایی ودەستوریەکان چین؟
٭- عێراق وهەرێم دەتوانن دوای دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی سوپای تورکیادەرهەق بەخەڵکانی سڤیل ئەنجامیان داوە سکاڵا لەئەنجومەنی ئاسایش ونەتەوەیەکگرتوەکان تۆماربکەن.
٭- پێویستە پەرلەمانی کوردستان وعێراقیش  کۆوونەوەی بەپەلە لەسەر هاتنی لەشکری تورکیابکەن وهەڵوێستیان هەبێت وڕەتی بکەنەوە چونکە تورکیاعورف وئادابی دراوسێیەتی پێشێل کردوەوسنوری بەزاندوە.
٭- یاداشت وبەیاننامەی ناڕەزایی بدرێت بە باڵێۆزی تورکیاو بانگێشی پەرلەمان بکرێت.
٭- هانی هاوڵاتیان بدەن تاخۆپێشاندان دژی لەشکرکێشی تورکیالەبەردەم باڵەخانەی باڵێوزی تورکیابکەن.
٭- وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەعێراقیەکان هێزبنێرنەسەرسنورتاپارێزگاری لەپاراستنی سنووربکەن چونکە پێشمەرگە بەشێکە لەدامەزراوەی بەرگری عێراقی وپاسەوانی سنورە بەپێی دەستور.
٭- یەکێکی ترلەوبژاردانە کە دەتوانرێت دەستی بۆببەن بایکۆتکردن وڕاگرتنی بازگانیە لەگەڵ تورکیادا، چونکە ساڵانە دەیان ملیاردۆلارسودی وەبەرهێنانی تورکیایە لە عێراق وهەرێمدا. 
٭-پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد خوێندنەوەیەکی ووردوواقیعیانە بۆئەم دۆخەبکات ولەسەرئەوبنچینەیە چاوبەپەیوەندیەکانیدابخشێنێتەوەو هەوڵ بدرێت کوردیەک هەڵوێست ویەکگرتووبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن