سەرژمێری عێراق وهەرێمی کوردستان
7/2/2019 2:08:00 PM
نەوزاد ساڵح
عێراق یەکێکە لەووڵاتانەی کە ۲٥ ساڵە سەرژمێریی
گشتی نەکردوە،هەرێمی کوردستانیش کەبەشێکە لەعێراق لەدروستبوونیەوە تائێستا سەرژمێریی
ئەنجام نەداوە.
سەرژمێریی بریتیە لەڕووپێوێکی گشتی هەمەلایەنە کەزانیاری
پێویست لەسەرکۆی دانیشتوان بەڕەگەزوتەمەن
،ئاین ،باری خێزانی و ئابوری وکۆمەڵایەتیەوەلەخۆدەگرێت.
سەرژمێریی ئامرازو ئالیەتێکە کە نەخشەڕێگاو پلانی کاری دەوڵەتی
لەسەر بنیات دەنرێت وبنەمایەکی سەرەکیشە بۆپرۆسەی هەڵبژاردن چونکە هەتائاماروسەرژمێریت
لانەبێت ڕەنگە نەتوانیت وەک پێویست هەڵبژاردنێکی دروست ئەنجام بدەیت ولەوڕێگایەوە
کۆی ژمارەی دانیشتوان دەردەکەوێت وبەپێی ئەوهەژمارکردنە کارلەسەرخواست ودابینکردنی
پێداویستیەکانی هاوڵاتیان دەکرێت لەهاوردەوبازرگانیدا،عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە
تەنها وڵاتەکە لەم سەردەمی پێش کەوتن وتەکنە لۆجیایەدا بەبێ سەرژمێری گشتی بەڕێوەدەچێت،
ئەگەر ئامار و سەرژمێری نەبێت حکومەت ناتوانێت نەخشەی سەرخان وژێرخانی خۆی دابنێت،
یەکەم سەرژمێری لەمێژووی عێراقدا دوای دروستبوونی دەولەتی عێراق لە ساڵی ۱۹۲۱داو ودوای تێپەڕبوونی
چەندساڵێک بەسەردرووستبوونی ئەم وڵاتەدالە ١٩٢٧دا سەرژمێری یەکەم کراوە، لەساڵی
١٩٣٤ دا سەرژمێری دووهەم کراوەو لە ساڵی ١٩٤٧ دا سەرژمێری سێهەم کراوە، تەنها سەرژمێری
کە عێراقیەکان لێی رازی بن سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ بوە کەئەمەش چوارهەمین سەرژمێری بوە،ساڵی
١٩٦٥ پێنجەمین سەرژمێری عێراق ئەنجام دراوە، شەش هەمینیان ١٩٧٧ بوە کە یەکەمین جارە
لە مێژووی عێراقدا ئەم سەرژمێریەبەسەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجام
دراوە، بەداخەوە کە بۆ گەلی کوردیش خراپترین سەرژمێریە۱۹۸۷،۱۹۹۷، بوەکە لە
١٩٨٧ دا بە هەزاران گوندی کوردستان ڕاگوێزرابوون لە دوای ڕاگواستنی گشتی کە حزبی
بەعس لە دوای ساڵی ۱۹۷۷ە وەدەستی پێ کردوە ئەو گوندانەش کە لە ژێرڕکێفی
هێزی پێشمەرگەدا بوون لەو سەرژمێریەدا بێ بەشکران کە ئەمەش بەزیانی کورد گەڕایەوە
و ناوو ژمارەو ناونیشانیان تۆمارنەکراوە ، هەروەها لەکۆتاسەرژمێریشدا کە لە عێراقدا
کراوە لە ساڵی ١٩٩٧ حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی نەخستە نێو خشتەی کاری سەرژمێریەوە
کە ئەمەش دیسان لە ماوەی ئەو دەساڵەی ڕابردودا کورد چەندە زیادی کردبێت هیچ لەو
ناوانە هەژمار نەکراون وئەمەش دیسان زیانێکی ترە کە بەهۆی دابڕانی هەرێمەوە لە عێراق
چەندین ساڵە سەرژمێری نەکراوە و لەدروست بوونی هەرێمیشەوە کەدەکاتە زیاتر لە ٣٠ساڵ
، کە ئەمەش کاریگەری و زیانی لەزۆرڕوەوەهەیەبەتایبەت لە کاتی بەڕیوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا
وێڕای ئەو زیانە سیاسی و ئابوریانەی تر کە بەهۆی سەرژمێریەوە بەرهەرێم کەوتون ، جگەلەوهەڵمەتە
ناڕەوایەی کەلەئێستادا لەدژی کوردلەکەرکووک بەڕێوەدەبرێت و بەعەرەب کردن وبە شیعەکردن
لە ئێستادا پیادە دەکرێت وئەگەرسەرژمێری ۲۰۲۰ ئەنجام بدرێت
ئەوکاتەش ڕێژەی دانیشتوانی کەرکوکیش بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە دەردەکەوێت.
بەپێی فسڵی ٤ لەمادە۹ی یاسای سەرژمێری
عیراق کەدەبێت هەردەساڵ جارێک سەرژمێری گشتی بکرێت کەلەئێستادا خوێندنەوەی یەکەمی
لە ۱۰/٥/۲۰۱۷دا بۆکراوەو وابڕیارە عێراق لە ۲۰۲۰داسەرژمێری
گشتی ئەنجام بدات بەوهیوایەی کەهەرێمی کوردستانیش بتوانێت سوودلەم سەرژمێریە ببینێت
وڕێژەی تەواوی هاوڵاتیانی کوردستانیش ڕوونترببێتەوەتاعێراق وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش
دڵنیابن لەڕێژەی دروست وتەواوی گەلی کورد.
بەڕێوەبەری سەنتەری دیاکۆ بۆ هەڵبژاردن وڕاپرسی.