حكومه‌ت له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ كۆمپانیایه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره
3/1/2020 6:10:00 PM
هەڵشۆ عەبدولفەتاح
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو
له‌چه‌ندین رێگه‌وه هه‌وڵیداوه پاره له‌هاوڵاتیان وه‌ربگرێت كه‌پێویست نییه‌و
ته‌نیا دروستكردنی بارگرانی سه‌رشانی هاوڵاتییه، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له‌و
باج‌و رسوماتانه بخه‌ینه‌ڕوو كه‌حكومه‌ت له‌سه‌ر كه‌رته جیاوازه‌كان دایناوه.
كاره‌با:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی نوسراوی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره(1393) ساڵی ( 2015 )هه‌ستاوه به‌زیادكردنی كرێ
كاره‌با له‌كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌ویش به‌دوو هێنده‌ی قه‌باره‌ی پێشوو.
شاره‌وانی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بڕیاری ژماره ( 80)
ساڵی ( 2016) هه‌ستاوه به‌دانانی باج‌و رسومات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری وه‌ك
( فریدانی خاشاك، هه‌ڵواسینی تابلۆ، ژینگه) سه‌رجه‌م ئه‌مانه له‌رابردوودا بوونی
نه‌بوه‌و له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نییه، به‌نمونه رێكخراوێك
تابلۆ هه‌ڵده‌واسێت شاره‌وانی چ خزمه‌تێكی پێشكه‌شكردوه؟
كرێ پێشكه‌شكردنی خوێندنی باڵا.
له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌رگای خوێندنی ماسته‌رو
دكتورا راگه‌یاندرا، بۆ هه‌ر پێشكه‌شكارێك زیاترله‌دوو سه‌دهه‌زار دینار لێوه‌رگیراوه.
دانانی سزای دواكه‌وتن له كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
به‌پێی په‌یڕه‌وێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره ( 2) ساڵی (2017 ) پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
باجه‌كان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باج له‌كارمه‌ندانی رێكخراو وه‌ربگرن، له حاڵه‌تی
نه‌كردنه‌وه‌شی ئه‌وا سزای دواكه‌وتنله‌ساڵی (2017)وه بۆ هه‌ر وه‌رزێك بڕی (75)
هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
لۆگۆی ته‌كسی:
له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بڕیارێكی
ده‌ركردوه‌و ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات پێویسته سه‌رجه‌م ته‌كسییه‌كان به‌ناوشارو ده‌ره‌وه
لۆگۆی تایبه‌ت هه‌ڵبواسن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك رێكار هه‌یه له‌هه‌ریه‌كه
له‌فه‌رمانگه‌كانی ئاسایش‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م رێكارانه‌ش
هه‌ر خاوه‌ن ته‌كسییه‌ك سی هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران ته‌نیا چه‌ند
نمونه‌یه‌كه له‌مامه‌ڵه‌و كاری حكومه‌ت هێشتا زۆر كاری تر ماوه‌ی كه‌حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ردا
پاره له‌هاوڵاتی وه‌رده‌گرێت به‌نمونه‌ش
سزاكانی (هاتوچۆ، ته‌ندورستی، ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل هتد) به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش
حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌یدا زۆر كه‌رتی تر بكاته پاره به‌نمومه‌ش سه‌ردانی نه‌خۆش
له‌نه‌خۆشخانه‌كان‌و ته‌واوی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بداته كۆمپانیا.
هه‌موو ئه‌م مامه‌ڵانه‌ی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه
به‌شێكی پێچه‌وانه‌ی یاسایه به‌نمونه پرسی وه‌رگرتنی باج له‌رێكخراوه‌كان پێچه‌وانه‌ی
یاسای ژماره‌ی (1)ی ساڵی (2011)ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانه، سه‌رباری ئه‌وه‌شله‌م
مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك پرسیار دێته پێشه‌وه ئه‌ویشئایا ئه‌م سزایانه بۆ رێگرییه
له‌ئه‌نجامندانیتاوان؟ ئایا ئه‌م داهاته بۆ كوێ ده‌چێت؟ئایا ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ر
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه؟ ئایا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی حكومه‌ته؟ بۆ وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیارانه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌به‌رچاوه‌و روونه‌كه‌ده‌بینین حكومه‌ت بۆ
دانان‌و وه‌رگرتنی ئه‌م بڕه پاره جیاوازانه‌نه‌بووه رێگرییه له‌تاوان وه‌ك یه‌كێك
له‌بنه‌ماكانی دانانی سزا بۆ روونه‌دانی تاوان، چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له‌بڕیاره‌كانی
رێگه خۆشده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی تاوان وه‌ك ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل به‌پاره، له‌هه‌مان
كاتدا وه‌رگرتنی پاره له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كان نه‌بۆته‌وه به‌خزمه‌ت بۆ خه‌ڵك،
چونكه له‌هیچ كام له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی (رێگاوبان، ژینگه، ئاو، كاره‌با) نه‌ك
زیادینه‌كردوه به‌ڵكو كه‌میشی كردووه.
بۆیه ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌حكومه‌ت
لێره‌دا ته‌نیا ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌و دوایش وه‌زاره‌ته‌كان دێن‌و شانازی
ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن داهاتمان زیاد كردوه، وه‌ك بڵی ئه‌م داهاته له‌ئه‌نجامی وه‌ربه‌رهێنان
یان په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ به‌ده‌ستهاتووه نازانرێت له‌گیرفانی هاوڵاتیه‌وه
هاتووه. وه‌رگرتنی ئه‌م پارانه‌ش له‌كاتێكدایه‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی
نه‌وت‌و غازه داهاتێكی زۆریشی هه‌یه‌و سیسته‌مێكیش نییه به‌ناوی سۆشیال تا هاوڵاتی
ئه‌گه‌ر كاری نه‌بوو ئه‌وا بڕه پاره‌یه‌كی كه‌میش بێت پێبدرێت تاوه‌كو كارێكی ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابێنه‌ی
نۆ پێداچونه‌وه‌ی جدی به بابه‌تی باج‌و رسومات بكات‌و ئه‌و بڕیار‌و په‌یڕه‌وانه
هه‌ڵبوه‌شێنێـه‌وه كه‌باج‌و رسومات له خه‌ڵك‌و رێكخراو وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش له‌پێناو
دوو ئامانج دروستبونه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی
كه‌ده‌وترێت حكومه‌ت كاری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه نه‌ك كۆمپانیایه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی
پاره.