37وتار

عێراق لە دووڕیانی فەوزاو ئارامی!.

11/15/2023 12:06:00 PM
هەڵشۆ عەبدولفەتاح

ه

ژمارەی دەنگدەران، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەری 2021 بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بریتییە لە (22،116،368) بیست‌و دوو ملیۆن‌و سەدو شانزە هەزارو سێ سەدو شەست‌و هەشت كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

ژمارەی دەنگدەر (9،629،601) نۆ ملیۆن‌و شەش سەدو بیست‌و نۆ هەزارو شەش سەدو یەك  كەس دەنگیداوە، بەمپێیە، رێژەی بەشداری هەڵبژاردن دەكاتە ڕێژەی 43.54% رێژەی كورسی بەدەستهاتوو بەمشێوەیە بوو:ـ

یەكەم: كوتلەی سەدری 73 كورسی
دووەم: تقدم 37 كورسی
سێیەم: دەوڵەتی یاسا 33 كورسی
چوارەم: پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی
پێنجەم: هاوپەیمانی فەتح 17 كورسی
شەشەم: هاوپەیمانی كوردستان 17 كورسی
حەوتەم: عەزم 14 كورسی 
هەشتەم: كۆی ئەو حزبانەی یەك كورسیان هێناوە 17 كورسی.
نۆیەم: نەوەی نوێ 9 كورسی
دەیەم:بزوتنەوەی ئمتیداد 9 كورسی
یانزەیەم: ئیشراق كانون 6 كورسی
دوانزەیەم: هاوپەیمانی تەصمیم 5 كورسی
سیانزەیەم: هاوپەیمانی عقد نیشتمانی 4 كورسی
چواردەیەم: هاوپەیمانی قوی دەوڵەتی نیشتمانی 4 كورسی
پانزەیەم: بزوتنەوەی بابلیۆن 4 كورسی
شانزەیەم: بزوتنەوەی حسم چاكسازی 3 كورسی.
هەڤدەیەم: كۆی كاندیدی سەربەخۆ: 43 كورسی
هەژدەیەم: هاوپەیمانی جماهیرنا هویتنا 3كورسی.

گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كوتلەی سەدری بوو، بایكۆی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردو لەدەرەوەی پەرلەمانە.

ئێستا لە پاش بڕیاری دادگای باڵای فیدراَڵی بە لادان‌و وەرگرتنەوەی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە محمد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی راگەیاندراوی خۆیان بایكۆتی حكومەت‌و پەرلەمانیان كردوە.

پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا حكومەتی عێراق دەتوانێت بەو هێزە سیاسیانەی لەحكومەت ماون بتوانێت بەردەوام بیت‌و لەسەر پێی خۆی بوەستێت؟ یان عێراق رووەوو ئاڵۆزی‌و ناسەقامگیری دەڕوات‌و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و پەرلەمانی كوردستانیش لەم نێوەدان دەبێتە قوربانی؟ لەگەڵ زۆر شتی‌و دیكەو گۆڕانكاری گەورە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن